ئەشکەوتی سەهۆڵان

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-29-14:50:00 - کۆدی بابەت: 8425
ئەشکەوتی سەهۆڵان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەشکەوتی سەهۆڵان (بە ئینگلیزی: Saholan Cave)، بە دووەمین ئەشکەوتی ئاویی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت، لە دووری 53 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مەهاباد و لەسەر جادەی مەهاباد – بۆکان هەڵکەوتووە و بە یەکێک لە ئاسەوارە کۆن و دێرینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت، سەهۆڵان یەکێک لە گرنگترین، بێ وێنەترین و دەگمەنترین ئەشکەوتە ئاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و چەندین دیمەنی سەرنجڕاکێشی سروشتی تێدایە کە جێگەی سەرسوڕمانە، هەر ئەو تایبەتمەندییانەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕۆژانە بە سەدان گەشتیار وەک ئێرانی و بیانی سەردانی ئەشکەوتی سەهۆڵان و مەهاباد بکەن و ئەمەش سەرچاوەیەکی باشی گەشتیارییە بۆ ناوچەکە. 

جوگرافیا

ئەشکەوتی سەهۆڵان لە نزیک گوندی سەهۆڵان هەڵکەوتووە، خەڵکی خۆجێیی ناوچەکە ئەو ئەشکەوتە بە "کونە کۆتر" دەناسن، هۆکاری ئەو ناوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە دەرەوە و ناوەوەی ئەشکەوتەکە بە دەیان هێلانە کۆتر هەیە.

پانتایی ناوەوەی ئەشکەوتی سەهۆڵان، نزیکەی 600 مەتری چوارگۆشە و پێکهاتەی ئەشکەوتەکە بەردی ئاهەکییە، بەرزییەکەی تا ئاستی دەریاچەکە 50 مەترە و قووڵایی ئاوەکەی لە هەندێک شوێن دەگاتە 32 مەتر و جیاوازیی پلەی کەشوهەوا لە دەرەوە و ناوەوەی ئەشکەوتەکە لە نێوان 10 هەتا 15 پلەیە.

بە وتەی ئەشکەوتناس و کەوناراناسان لەڕووی چەندان تویژینەوەوە دەریان خستووە کە مێژووی ئەم ئەشکەوتە بۆ کۆتاییەکانی سەردەم و چاخی کرتاسە دەگەڕێتەوە واتە 70 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.

سەهۆڵان 100 ساڵ لەمەوپێش بۆ یەکەم جار لەلایەن جاک دۆمۆرگانی فەرەنسییەوە توێکاریی شوێنەواریی بۆ کراوە، پاشان لە ساڵانی شەڕی دووەمی جیهانیدا لەلایەن شوێنەوارناسێکی بەریتانییەوە توێژینەوەی لەبارەوە کراوە و ساڵی 1995 لەلایەن ئەشکەوتناسانی ئێرانییەوە ناسێنراوە و لە ڕیزی شوێنەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندایە.


سەرچاوەکان



797 بینین