گوندی باخەکۆن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-30-21:07:00 - کۆدی بابەت: 8445
گوندی باخەکۆن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

باخەکۆن (بە ئینگلیزی: Bakhakon) گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بیارە، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، لە هەرێمی کوردستان. خەڵکی گوندەکە بە زمانی کوردیی هەورامی و سۆرانی قسە دەکەن و هەڵگری ئایینی ئیسلامن لەسەر ڕێبازی سوننە.

جوگرافیا

باخەکۆن لە باکوور لەگەڵ گوندی سەرگەت و لە باشوور لەگەڵ گوندی نارنجڵە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی گەچێنە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی گوڵپ ھاوسنوورە. گوندەکە ١,١٠٢ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزە.

مێژوو

دەکەوێتە ھەشت کیلۆمەتری باکووری خۆرھەڵاتی شارۆچکەی خورماڵ، سەرەتا ئاوەدانکردنەوەی باخەکۆن لەلایەن شێخی حسامەدینەوە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی 1917. لەوێ تەکیە و خانەقای لێ دروستدەکرێت، ئیتر دەبێتە مەکۆی خوداپەرستی و کۆڕی زیکر. باخەکۆن دەبێتە شوێنی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی کۆمەڵایەتی و عەشائیریی و سیاسییش، ئایەتوڵا مەردۆخی دەڵێت: کاتێک سالار الدولەی قاجاری، لە تاران شکا و ھەڵھات بۆ سووریا و لەوێوە گەیشتە بەغداد و بێ ھیوابوو لە ھاوکاری و پشتیوانی ئەو دەوڵەتانە. ئیتر بە قاچاخ خۆی گەیاندەوە ماڵی ئەحمەد بەگی ڕیشێن لە شارەزوور و داوایکرد ئەحمەد بەگ بیباتە باخەکۆن بۆلای شێخ. کە ئەگاتە خزمەت شێخ حسامەدین، پێی دەڵێت ھاتومەتە دیار تا بفەرمویت جەعفەر سوڵتان بێت لێرە بڕیارنامەیەک بنووسین ھاوکاریم بکات، ئێمە لە باشورەوە بچین و محەمەد عەلی شاش لە باکوورەوە دێت تا تاران بگرینەوە.

لە ١٩٧٩ و ڕاگواستنی دێھاتەکانی سەرسنوور و دواتر لە شەڕی عێراق و ئێراندا باخەکۆن بووە ناوچەی قەدەغەکراو، بەڵام بەعس و سوپاکەی نزیکی تەکیە و خانەقاکە نەبوونەوە و ھەروەک خۆی مایەوە. دوای ڕاپەڕین جارێکی تر خەڵکی بۆ دەگەڕێتەوە و ئاوەدان دەکرێتەوە.

 


سەرچاوەکان



347 بینین