ئایدن مەعرووف سەلیم

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-05-05-17:41:00 - کۆدی بابەت: 8509
ئایدن مەعرووف سەلیم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئایدن مەعرووف سەلیم لە ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە کەسایەتی سیاسیی تورکمانە لە هەرێمی کوردستان. ئایدن لە ١٠ـی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان. لە خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەندام پەرلەمان بووە. ئایدن لێپرسراوی مەکتەبی بەرەی تورکمانییە لە هەرێمی کوردستان.

بڕوانامە

قۆناغەکانی کارو بەرپرسیاریەتی

  • پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق لە ساڵی 2018.
  • پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق لە ساڵی 2013.
  • لێپرسراوی مەکتەبی بەرەی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان – عێراق لە ساڵی 2011.
  • ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی لە ساڵی 2011.
  • جێگری نوێنەر و بەرپرسی بەرەی تورکمانی عێراقی لە سووریا ساڵانی 2005-2011.
  • ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی تورکمان ئێلی لە ساڵی 2000-2005.
  • ئەندامی دەستەی ناوەندی بڕیاری پارتی تورکمان ئێلی لە ساڵی 1997.
  • ئەندامەی ئەنجومەنی شورای تورکمان لە نێوان ساڵانی 2000-2003.
  • پسپۆری سیاسی لە نووسینگەی سیاسی و پەیوەندییەکانی بەرەی تورکمانی عێراق لە ساڵانی 1998-2000

زمان

 


سەرچاوەکان



201 بینین