شێرزاد حەسەن

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-05-21:47:00 - کۆدی بابەت: 8512
شێرزاد حەسەن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نووسەر و ڕووناکبیر شێرزاد حەسەن (بە ئینگلیزی: Sherzad Hassan) (بە عەرەبی: شیرزاد حسن) لە ساڵی (١٩٥١ یان ١٩٥٢) لە شاری ھەولێر لە گەڕەکی خانەقا لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی بەتەواوی دیار نییە، چونکە دایک و باوکی ناکۆک بوون لەسەر دیاریکردنی دروستی ساڵی لەدایکبوونی، ھەموو جارێک بووەتە شەڕیان لەسەر بەرواری لەدایکبوونی شێرزاد، یەکێکیان وتوویەتی: "کە (شێرۆ) لەدایکبوو‌ە جوولەکە لە ھەولێر ڕۆشتبوو"، ئەوی تریان بەپێچەوانەوە وتوویەتی: "نەخێر جولەکەکان نەڕۆشتبوون"، ھەر لەبەر ئەوە ساڵی لەدایکبوونی دەکرێت ١٩٥١ یان ١٩٥٢بێت.

ژیاننامە

لە شاری ڕەواندز چوار ساڵی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی پاشای گەورە خوێندووە، پاشان پۆلی شەشی سەرەتایی چوونەتەوە ھەولێر لە قوتابخانەی (ئیبن خەلەکان) بووە، تا قۆناغی بەر لە زانکۆ خوێندنی لە ھەولێر تەواوکردووە. پلەی زانستیی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی زانکۆی بەغداد لە ساڵی ١٩٧٤-١٩٧٥ بەدەست هێناوە.

بۆ ماوەی (26) ساڵ لە بواری پەروەردەدا وەک مامۆستا و سەرپەرشتیار دەستبەکار بووە، لە ساڵی ١٩٩٤ تاکوو حوزەیرانی ١٩٩٧ لە بەشی پەروەردە و ڕاگەیاندن لە ڕێکخراوێکی MGA کاری کردووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش سەرنووسەری گۆڤاری ئاوات و ھێڤی بوو کە ڕێکخراوەکە دەریدەکرد بۆ منداڵان و قوتابیان، ئامانجی ئاگادارکردنەوە و هۆشیارکردنەوە بوو لە بەرامبەر ترس و ھەڕەشەکانی مین. بۆ ماوەی شەش ساڵ لە ڕێکخراوی (یونسکۆ) بۆ کاروباری پەروەردە کاریکردووە.

لە هاوینی ساڵی 1997 بۆ ماوەی 10 مانگ لە فینلەندا لە شاری تامپێری پەنابەر بووە، لە بەهاری 1998 گەڕایەوە بۆ کوردستان، ئەوکات لەلایەن (یانەی قەڵەم ـ پێن کڵەب)ـی جیهانی بانگێشتی دیداری ئەدەبی کراوە و تیایدا بە باسێکی ئەدەبی بەشداری کردووە، کە تەوەری سەرەکی ئەو ساڵە بووە بە ناوی (زمان و کەسایەتی نووسەر) بوو.

لە حوزەیرانی ١٩٩٨ تاکوو ساڵی ٢٠٠٣ لە ڕێکخراوی (UNESCO) کاریکردووە. کاری سەرەکی پەیوەندی بە هاوکاری نێوان ڕێکخراوەکە لەگەڵ دەزگای پەروەردەی کوردستان و قۆناغی خوێندنی باڵاوە ھەبوو، هەروەها ئەندامی کارای پرۆگرامەکان بوو.

لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٣ تاکوو ھاوینی ٢٠٠٧ وەکوو سەرپەرشتیاری پسپۆڕی کاریکرد. لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٠٧ داوای لێکراوە تاکوو هەستێت بە ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕاگەیاندن و بەدواداچوونی کێشە و گرفتەکانی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی. سەرباری ئەوەی کە لەماوەی کاکردنی ژیانیدا لە بواری بەرگریکردن لە مافی منداڵان و ژنان و پەروەردە و پاراستنی ژینگە لە کۆڕ و کۆبوونەوەدا زۆر بەشدار بووە، هەروەها نووسینی تایبەت بە ئەو بوارانە هەبووە. لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری کردووە لە کۆرس و سیمیناری پەروەردەیی لە ئوردن، بەریتانیا و چین.

خێزان

شێرزاد ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. 

بەرھەمەکان

وەرگێڕان

زیاتر لە بیست کتێبی وەرگێڕانی لە بواری هۆنراوە، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆگەری، دەروونناسی، ھونەر، ڕاگەیاندن، کۆمەڵناسی و سیاسەت ھەیە کە لە ئینگلیزییەوە کراون بە کوردی:

هۆنراوە

  • (قەلەڕەش و زەنگەکان) گوڵبژێرێک لە هۆنراوەی بیانی
  • (باڵەکانی فریشتە) کۆمەڵە هۆنراوە
  • (دوو ژن و دوو پیاو) کۆمەڵە هۆنراوە

وتار

  • (لە ستایشی ئەدەبدا) کۆمەڵە وتار
  • (جەنگاوەری ڕۆشنایی) لە نووسینی پاولۆ کۆلۆ
  • (حەقتە بزانی؟) کۆمەڵە وتار لە نووسینی ژان پۆل مارتۆز

دەروونناسی

  • (چۆن دەبیت بە باشترین ھاوڕێی خۆت)
  • (تۆ بەسەر خۆتدا زاڵیت؟) لە نووسینی وێندی گرانت

چیرۆک

  • (گەنجە ئازاکەی سەر جۆلانەکە) ھەڵبژاردەیەک لە چیرۆکی بیانی
  • (یادگارەکانی قەڵەڕەشێک) کۆمەڵە چیرۆک
  • (فرمێسکەکانی کوکوختی) کۆمەڵە چیرۆک

شانۆنامە

  • شانۆنامەی (پەڕ بە سەر) لە نووسینی ناسلین هوسورن
  • شانۆنامەی (مارا سات) لە نووسینی پیتەر ڤایس
  • شانۆنامەی (فریشتەیەک لە بابل دادەبەزێت) لە نووسینی فریدریش دێرنمات
  • شانۆنامەی (مەرگەساتی شا لیر) لە نووسینی ویلیام شکسپیر
  • شانۆنامەی یەک پەردەیی (کسلینی ھولیان، یان پیرەژنە ھەژارەکە) لە نووسینی ولیەم بەتلر بیتس
  • شانۆنامەی یەک پەردەیی (ڕمان) لە نووسینی سۆڵ بێلۆ
  • شانۆنامەی (گوندەکانی بەرەو مانگ ھەڵدەکشن) (لە عەرەبییەوە) لە نووسینی (فەرحان بلبل)
  • شانۆنامەی (بە تووڕەیی ئاوڕێک لە ڕابردوو بدەرەوە) لە نووسینی جۆن ئۆزبۆرن

ڕۆمان

  • (ژیان وا لە شوێنێکی دیکە)

کتێبەکانی زانکۆی ئۆکسفۆرد

  • (ڕامیاری) لە نووسینی کێنت مێنوک

نووسین

هۆنراوە

  • دیوانی (دارشەقەکانی نیشتمان و دوا ورتەورتی من) کۆی هۆنراوەەکانی شێرزاد حەسەن لە ١٩٧٩ تاکوو ٢٠١١، چاپی یەکەم: سلێمانی: چاپخانەی ڕەنج، ٢٠١٢

ڕۆمان

  • دوا شەوی دابەزینی عیسا
  • ژنێک بەسەر منارەوە
  • پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان
  • تەمی سەر خەرەند

کورتەڕۆمان

  • حەسار و سەگەکانی باوکم
  • خەونی جاڵجاڵۆکەکان
  • ژنێکی منگن

کۆمەڵەچیرۆک

  • تەنیایی (١٩٨٣)
  • گوڵی ڕەش
  • گەڕەکی داھۆڵەکان
  • پیرەپەپوولەکانی ئێواران

چیرۆک

  • گوناحی سپی
  • میم
  • من و قالە و سەگەکەی باڤلۆڤ
  • ڕەنگاڵە
  • زەلکاو
  • گەمەی گۆڕینەوەی قەڕەوێڵەکان
  • کوودەتای کەروێشکەکان
  • ماڵێک لە ئاو
  • مارلین
  • تابلۆیەکی ناتەواو

کۆمەڵەوتار

  • بێ‌کتێب ھەڵناکەم
  • دوژمنی گەل و مێگلیزم
  • دەرۆزەکەرەکانی سەربەستی
  • کارگەکانی تابووت

نامیلکە

  • (منداڵێکی نوێ) لە نووسینی ئۆشۆ و شێرزاد حەسەن


سەرچاوەکان



1016 بینین