گوندی خمانێ

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-06-22:22:00 - کۆدی بابەت: 8533
گوندی خمانێ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گوندی خمانێ (بە ئینگلیزی: Khimane) گوندێکە کەوتووەتە ناحیەی چوارتا (ناوەند) لە قەزای شارباژێڕ سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان. ناوی گوندەکە لە خومخانەوە هاتووە، چونکە لە کۆندا شاخێکی لە تەنیشتەوە بووە کە ناوی خومخانە بووە، هەروەها خومخانە بە کەسێک دەوترێت کە کاری ڕەنگکردن بێت.

جوگرافیا

خمانێ لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی چنارەی چوارتا و لە باشوور لەگەڵ گوندی بناویلەی چوارتا، هەروەها لە لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی بیانە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی چوارتا هاوسوونرە. ئەم گوندە لە ساڵانی حەفتاکاندا خاوەنی قوتابخانەی خۆی بووە، بەڵام بەهۆی جەنگ و لەدوای سەردەمی شۆڕش دانیشتووانەکەی کەمی کرد و قوتابخانەی تێدا نەما.

بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە نزیکەی ١٠٦٥ مەتر (٣٬٤٩٤ پێ)ـیە

ئاو و هەوا

بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەیەوە زستانی سارد و بەفراوییە و هاوینی مامناوەند و فێنکە.

ئایین

دانیشتوانی ئەم گوندە پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن و شوێنکەوتەی ڕێبازی سوننەن.


سەرچاوەکان



275 بینین