ئەستۆن ڤێلا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند دانا - به‌روار: 2022-05-12-20:22:00 - کۆدی بابەت: 8617
ئەستۆن ڤێلا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی (بە ئینگلیزی: Aston villa، بە عەرەبی: استون فيلا) یانەیەکی تۆپی پێی ئینگلیزییە لە خولی پلە یەکی ئینگلیزی پریمەرلیگ یاری دەکات. یاریگای یانەکە ڤێلا پارکە و جێگای ٤٢،٧٤٩ هاندەری تێدا دەبێتەوە. جلوبەرگی یانەکە پێکهاتووە لە بلووسی ڕەنگ شەرابی کە قۆڵەکانی شینی کاڵن، شۆرتی سپی و گۆرەوی ڕەنگ شینی ئاسمانی.

زانیاری گشتی

ناوی تەواوەتی یانە یانەی تۆپی پێی ئەستۆن ڤێلا
ناوی کورتکراوە ڤێلا یاخود ئەی ڤی ئێف سی AVFC
ساڵی دروستبوون ١٨٧٤
یارگا ڤێلا پارک
خاوەنی یانە ناسف سەویریس، وێس ئێدنس
ڕاهێنەر ستیڤن جێرارد
خول پریمەرلیگ 

مێژوو

ساڵی ١٨٧٤-١٩٢٠

یانەی ئەستۆن ڤێلا لە ساڵی ١٨٧٤ لەلایەن (جاک هەجس، فرێدریک ماسیۆس، واڵتەر پڕایس و ویلیام سکاتەرگوود)ـەوە لە ناوچەی هاندسۆنی شاری بێرمینگهامی بەریتانیا دامەزرا. بەهۆی کەمی ژمارەی یانەی تۆپی پێ یەکەم یارییان بەرامبەر یانەی ئەستۆن برووکی ڕەگبی کرد, بەهۆی هەندێک هۆکارەوە یانەی ئەستۆن ڤێلا لە جێمی یەکەمدا بەپێی یاساکانی یانەی ئەستۆن برووک و لە جێمی دووەمدا بەپێی یاسایەک کە هەردوو یانە لەسەری ڕێکەوتبوون یاری کرد.

پاش ئەوەی یاریگاکەیان گواستەوە بۆ یاریگای وێڵینگتۆن ڕۆد توانییان وەکوو یەکێک لە باشترین یانەکانی تۆپی پێ بناسرێن. ئەستۆن ڤێلا توانی لە ساڵی ١٨٨٧ بۆ یەکەم جار ببێت بە براوەی نازناوی خوولی ئێف ئەی بە سەرکردایەتی یاریزان ئارچی هەنتەر کە یەکەم یاریزان بوو لە هەموو یارییەکانی خوولی ئێف ئەیدا گۆڵ تۆماربکات.
ئەستۆن ڤێلا وەکوو باشترین یانەی ئینگلیزی دەست نیشان کرا لە ساڵی ١٩٠١ بەهۆی هەبوونی ٥ نازناو کە ٣ لەو نازناوانە نازناوی بردنەوەی خوولی ئێف ئەی بوون، پاشان لە ساڵی ١٩٠٤-١٩٠٥ چوارەم نازناوی خوولی ئێف ئەی و لە ساڵی ١٩٠٩-١٩١٠ نازناوی خوولی پلە یەکی ئینگلیزییان بەدەست هێنا.

ساڵی ١٩٢٠-١٩٦٤

بەهۆی چەند یاسایەک کە بەسەر یانەکەدا سەپێنرا ئەستۆن ڤێلا چیتر نەیتوانی لە خوولی پلە یەکی ئینگلیزی یاری بکات و بوو بە یەکێک لە یانەکانی خوولی پلە دووی ئینگلیزی. بەڕێوەبەری ئەستۆن ڤێلا بۆ ساڵی ١٩٣٦ ڕەتی کردەوە کە پارەیەکی زۆر بدەن بە گواستنەوەی یاریزان بۆ یانەکەیان و لەجێی ئەوە چەند یاریزانێکی تازە پێگەیشتووی ناوچەکەیان هێنا بۆ یانەکە و توانییان بگەنە ڕیزبەندی یەکەمی خوولی پلە دووی ئینگلیزی، سەرکەوتنەکانی یانە لەگەڵ یاریزانە تازە پێگەیشتووەکان بەردەوام بوو و توانیان یەکەم نازناوی یانەکە بەدەست بهێنن دوای ٣٧ ساڵ ئەویش بردنەوەی نازناوی خوولی ئێف ئەی ساڵی ١٩٥٦-١٩٥٧ بوو.

ساڵی ١٩٦٤-١٩٩٢

دوای ئەوەی یانەکە بە گشتی ئاستێکی نزمی پێشکەش کرد، چەندین گۆڕانکارییان لە ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری یانەکە ئەنجامدا بەڵام بێسوود بوو. لە ساڵی ١٩٦٩-١٩٧٠ یانەکە دوورخرایەوە بۆ خوولی ژمارە سێی ئینگلیزی سەرەڕای ئەوەی بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و سەرسووڕهێنەرانە توانییان بگەنە یاری کۆتایی خوولی ئێف ئەی بەڵام یانەی تۆتنهام سپێرسی ئینگلیزی توانی بە تۆمارکردنی ٢ گۆڵ یارییەکە بباتەوە و نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
پاش پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە نێوان ساڵەکانی ١٩٧١-١٩٧٤ لە ساڵی ١٩٧٥ ئەستۆن ڤێلا توانی بگەڕێتەوە خوولی پلە یەکی ئینگلیزی.

ساڵی ١٩٩٢-٢٠١٦

ئەستۆن ڤێلا یەکێکە لە یانەکان کە لە ١٥\٨\١٩٩٢ بەشداری پریمەرلیگی کردووە. لەگەڵ ئەوەی ٢٤ ساڵی بەردەوام لە پریمەرلیگ یارییان کردووە نەیانتوانیوە هیچ نازناوێکی پریمەرلیگ ببەنەوە. لە ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ توانییان بگەنە یاری کۆتایی خولی ئێف ئەی بەڵام یانەی بەرامبەریان ئەرسیناڵ توانی بە تۆمارکردنی ٤ گۆڵ نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
دوای ئەو ئاستە نزمەی یانەکە پێشکەشی کرد لە کۆتایی ڕیزبەندی پریمەرلیگ هات، دابەزی بۆ خوولی پلە دووی ئینگلیزی.

ساڵی ٢٠١٦

لە ساڵی ٢٠١٦ بازرگانێکی چینی بە ناوی تۆنی خیا یانەکەی بە بڕی ٧٦ ملیۆن پاوەند کڕییەوە. ڕۆبەرتۆ دی ماتیۆ بوو بە ڕاهێنەری یانەکە بەڵام دوای سەرپەرشتی کردنی یانەکە بۆ ١٢ یاری لە کارەکەی دوورخرایەوە.
پاشان لە ساڵی ٢٠١٨ هەردوو بلیۆنەر ناسف سەویریس و وێس ئێدنس یانەکەیان کڕییەوە.
پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ توانییان بگەنە یاری کۆتایی خوولی ئی ئێف ئێڵ یارییەکەیان دۆڕاند، بەڵام سەرکەوتن بۆ خوولی پلە یەکی ئینگلیزی (پریمەرلیگ).
لە وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ئەستۆن ڤێلا لە ڕیزبەندی ١١ لە پریمەرلیگ کۆتایی بە وەرزەکەی هێنا.

جلووبەرگ و باجی یانە

ئەستۆن ڤێلا یەکەم یانە بوون جلووبەرگی شەرابی بەکاربهێنن وەکوو جلوبەرگی سەرەکی یانە. لە سەرەتاکانی دروستبوونی یانەکە یانەی تۆپی پێ کەمبوون و یانەکان جلووبەرگی تایبەت بەخۆیان نەبوو، لە ساڵی ١٨٧٧-١٨٧٩ چەندین ڕەنگی جیاوازی وەکو (سوور، شین، ڕەش، سپی و سەوز)ـیان پۆشی. 
یەکەم جلووبەرگی فەرمی یانە بریتیی بوو لە ڕەنگی قاوەیی بەڵام بەپێی کات گۆڕا بۆ شەرابی و شین.
لە ٢٠١٧ باجێکی نوێیان ڕاگەیاند کە بریتی بوو لە شێرێکی زەرد چواردەوری پشتەوەی ڕەنگی شینی ئاسمانییە و لە بەشی سەرەوە ناوی کورتکراوەی یانەکە نووسراوە.

یاریگا

لە سەرەتای دروستبوونی یانەکە و لە ساڵی ١٨٧٤-١٨٧٦ ئەستۆن پارک وەکوو یاریگای یانەکە بەکاردەهێنرا بەڵام لە ١٨٧٦ تا ١٨٩٧ وێلینگتۆن ڕۆد بوو بە یاریگای یانەکە پاشان لە ١٨٩٧ ڤێلا پارک بوو بە یاریگای سەرەکی یانەکە و تا ئێستاش وەکوو یاریگای سەرەکی یانەکە ناسراوە. ڤێلا پارک شوێنی ٤٢،٧٤٩ هاندەری تێدا دەبێتەوە و دەکەوێتە ئەستۆن بێرمینگهامی بەریتانیا. ئاماژە بەوە دراوە کە هەوڵی گەورەکردنی یاریگاکە دەدەن و ئەگەری هەیە دوای گۆڕانکارییەکان جێگەی ٥١،٠٠٠ هاندەری تێدا ببێتەوە.

نازناوەکان

  • خولی پلە یەکی ئینگلیزی: ٧ جار
  • خولی پلە دووی ئینگلیزی: ٢ جار
  • خولی ژمارە سێی ئینگلیزی: ١ جار
  • خولی ئێف ئەی: ٧ جار
  • خولی ئی ئێف ئێڵ: ٥ جار


سەرچاوەکان



335 بینین