تۆ - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-17-23:50:00 - کۆدی بابەت: 8688
تۆ - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

تۆ

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: تۆ

تۆ ئەگەر درەخت بوویتایەدار هەرمێی گوڵ سپی ئەبووی. 
تۆ ئەگەر کانی بوویتایە
لە بناری کەکۆن ئەبووی. 
تۆ ئەگەر چرا بوویتایە
چرای سەر شاعیرێک ئەبووی
ئەگەر شارۆچکە بوویتایە، کۆیە ئەبووی. 
ئەگەر کتێبێک بوویتایە، مەم و زینی خانی ئەبووی. 
ئەگەر تاڤگە بوویتایە، بێخاڵ ئەبووی. 
ئەگەر قەڵەمیش بوویتایە، 
قەڵەمەکەی شێرکۆ بێکەس ئەبووی! .


سەرچاوەکان



652 بینین