شیعری ونبە لێم!

له‌لایه‌ن: - ڕەنج سەنگاوی - به‌روار: 2020-12-22-23:32:00 - کۆدی بابەت: 814
شیعری ونبە لێم!

ناوه‌ڕۆك

ونبە لێم!!!

 
بزانم تا کەی بۆت ئەگەڕێم!
بزانم تا کوێ بەشوێنتا دێم!
...
حەز ئەکەم بە ھاوار بانگتکەم
ھەتاکو پسانی دەنگەژێم
...
ئەمەوێ ئەوەندە مەستمکەی
کە خۆشم نەناسم
چیم و کێم؟!
...
من شێتی پەپوولەم
فێرمکە
وەکو ئەو بسووتێم.
....
من ئەمەوێ وێڵ بم
وەک جۆگە، شێتانە مل بنێم
 
بەسمە زەینی دڵم
باکم نیە بە پێم.
 
 


سەرچاوەکان



2210 بینین