ڕێکخراوی هەشت وڵاتی ئیسلامیی گەشەسەندوو

ڕێکخراوی هەشت وڵاتی ئیسلامیی گەشەسەندوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-05-27-15:13:00 - کۆدی بابەت: 8810
ڕێکخراوی هەشت وڵاتی ئیسلامیی گەشەسەندوو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕێکخراوی هەشت وڵاتی ئیسلامیی گەشەسەندوو یان D8 (بە ئینگلیزی: D-8 Organization for Economic Cooperation، بە عەرەبی: مجموعة الدول الثماني الإسلامية النامية) بۆ هاوکاری ئابووری کە بە گەشەپێدان-8 ناسراوە، ڕێکخراوێکە بۆ هاوکاری گەشەپێدان لە نێوان وڵاتانی: بەنگلادیش، میسڕ، ئەندەنووسیا، ئێران، مالیزیا، نەیجیریا، پاکستان و تورکیا. ئامانجەکانی ڕێکخراوی D-8 بۆ هاوکاری ئابووری بریتین لە باشترکردنی پێگەی وڵاتانی ئەندام لە ئابووری جیهانیدا، هەمەچەشنکردن و دروستکردنی دەرفەتی نوێ لە پەیوەندییە بازرگانییەکان، بەرزکردنەوەی بەشداریکردن لە بڕیاردان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و باشترکردنی ئاستی ژیان. ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری (D-8) کۆڕێکە کە هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر پابەندبوونی دوولایەنە و فرەلایەنەی وڵاتانی ئەندام نییە، کە لە ئەندامێتییان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان یان ناوچەییەکانی دیکە سەرچاوە دەگرێت.

ژمارەی دانیشتوانی کۆی ئەو هەشت وڵاتە نزیکەی یەک ملیار یان ٦٠٪ـی سەرجەم موسڵمانانن، یان نزیکە لە ١٣٪ی دانیشتوانی جیهان، ڕووبەرەکەی ٧.٦ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، کە دەکاتە ٥٪ـی ڕووبەری زەوی جیهان. لە ساڵی ٢٠٠٦دا بازرگانی نێوان وڵاتانی ئەندامی D-8 ٣٥ ملیار دۆلار بووە، لە ساڵی ٢٠١٠دا نزیکەی ٦٨ ملیار دۆلار بووە، مامەڵەکانی نێوان ٨ وڵاتی تازەپێگەیشتووی جیهان لە ساڵی ٢٠١٠دا ٣.٣%ی بازرگانی جیهانی پێکهێناوە.

مێژوو

بیرۆکەی هاوکاری لە نێوان وڵاتە گەورەکانی گەشەسەندنی موسڵمانان لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر نەجمەدین ئەربەکان سەروەزیرانی ئەوکاتی تورکیاوە لە میانی سیمینارێکدا لەبارەی "هاوکاری لە گەشەپێدان"دا کە لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٦ لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو، خرایەڕوو. گرووپەکە پێشبینی هاوکاری لە نێوان ئەو وڵاتانەدا کرد کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا تا ئەفریقا درێژ دەبێتەوە. نوێنەرانی وڵاتانی بەنگلادیش، میسڕ، ئەندەنووسیا، ئێران، مالیزیا، نەیجیریا و پاکستان بەشدارییان لە سیمینارەکەدا کرد.

دوای کۆنفرانسەکە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئامادەکاری بەڕێوەچوو و D-8 بە فەرمی لە ١٩٩٧/٦/١٥ لە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرۆکانی وڵاتەکان دامەزرا.

مەبەست و ئامانجەکان

وەک لە بڵاوکراوەی D-8 هاتووە: "ئامانجەکانی D-8 بریتین لە باشترکردنی پێگەی وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیهان لە ئابووری جیهان، هەمەچەشنکردن و دروستکردنی دەرفەتی نوێ لە پەیوەندییە بازرگانییەکان، بەرزکردنەوەی بەشداریکردن لە بڕیاردان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لەگەڵ دابینکردنی ئاستی ژیانێکی باشتر". بوارە سەرەکییەکانی هاوکاری بریتین لە دارایی، بانکی، گەشەپێدانی گوندەکان، زانست و تەکنەلۆجیا، گەشەپێدانی مرۆیی، کشتوکاڵ، وزە، ژینگە و تەندروستی.

لە یەکەم جاڕنامەی لوتکەدا (ئیستەنبووڵ، ١٩٩٧)، ئامانجی سەرەکی D-8 باسکراوە کە گەشەپێدانی ئابووری-کۆمەڵایەتییە بەپێی ئەم بنەمایانەی خوارەوە:

  • ئاشتی لە بری ململانێ.
  • گفتوگۆ لە بری ڕووبەڕووبوونەوە.
  • هاوکاری لە بری بە خراپ سوودوەرگرتن.
  • دادپەروەری لە بری دوو ستاندارد (المعايير المزدوجة).
  • یەکسانی لە بری جیاکاری.
  • دیموکراسی لە بری ستەمکاری.

بە هەمان شێوە، D-8 مەکۆیەکە کە هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر پابەندبوونی دوولایەنە و فرەلایەنەی وڵاتانی ئەندام نییە، واتە ئازادن لە ڕێکخراو و تۆڕی تری نێودەوڵەتی بەشدار بن. 

پێنجەمین جاڕنامەی لوتکەی D-8 (بالی، ٢٠٠٦) ئەمانەی خوارەوەی بەرهەمهێنا، وەک وێناکردنی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی گروپەکە:

  • پابەندبوون بە پێکەوە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نایەکسانی ئابووری لەناو وڵاتەکانماندا.
  • دووپاتکردنەوەی پابەندبوون بە بەرزکردنەوەی هاوکاری لە بواری وزەدا بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەی وزەی جێگرەوە و نوێبووەوە.
  • جەختکردنەوە لەسەر گرنگی D-8 لە بەشداریکردن لە گەشەپێدانی ئابووری وڵاتانی ئەندام و دڵنیابوون لەوەی کە بازرگانی جیهانی بەرەوپێش دەبات.

پێکهاتە

وڵات ژمارەی دانیشتووان (بە هەزاران)(2019) گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی (2021) یەدەگی دراوی بیانی ($)

(2021)

خەرجییەکانی حکوومەت ($)

(2021)

هەناردەکردن ($)

(2021)

هاوردەکردن ($)

(2021)

ناوەندی تەمەن (2021)
بەنگلادیش Increase163,046.161 Increase5.0% 48.00 90.57 44.96 53.33 74.3
ئەندەنووسیا Increase270,625.568 Increase4.3% 144.78 197.31 200.07 141.62 71.3
میسڕ Increase100,388.073 Increase2.5% 40.35 167.43 53.52 78.66 71.8
ئێران Increase82,913.906 Increase2.5% 86.00 115.46 - 27.31 77.3
پاکستان Increase216,565.318 Increase3.9% 27.62 65.72 30.57 50.13 68
مالیزیا Increase31,949.777 Increase6.5% 111.10 90.08 237.83 189.78 74.7
نەیجیریا Increase200,963.599 Increase2.5% 34.23 22.15 69.93 52.96 62.6
تورکیا Increase83,429.615 Increase6.0% 108.58 239.42 245.84 219.40 78.6
تێکڕا Increase143,735.252 Increase3.85% 82.13 123.52 126.10 101.65 72.0


سەرچاوەکان

74 بینین