داڤید ئەلابا 

له‌لایه‌ن: - ئەلەند دانا ئەلەند دانا - به‌روار: 2022-05-29-03:41:00 - کۆدی بابەت: 8831
داڤید ئەلابا 

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

داڤید ئۆلاتەکونبدۆ ئەلابا (بە ئینگلیزی: David Olatukunbo Alaba، بە عەرەبی: دافيد ألابا). یاریزانی پیشەگەری هێڵی بەرگری یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی نەمسایە. لە ٢٤\٦\١٩٩٢ لە شاری ڤیەننای پایتەختی وڵاتی نەمسا لەدایکبووە. بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی دەیەی ٢٠١٠-٢٠٢٠ دادەنرێت.

زانیاری گشتی

ناوی تەواوەتی داڤید ئۆلاتەکوبدۆ ئەلابا
ناوی کورتکراوە ئەلابا
بەرواری لەدایکبوون ٢٤\٦\١٩٩٢
شوێنی لەدایکبوون ڤیەننا، نەمسا
باڵا ١٨٠ سانتیمەتر
شوێنی یاریکردن دڵی بەرگری  

مێژووی یاریکردن لەگەڵ یانە

ئەوستریا

بەپێی ئەوەی ئەلابا لە ڤیەننا لەدایکبووە سەرەتای ژیانی وەرزشی وەکوو منداڵێک لەگەڵ یانەی ئەسپێرندا دەستپێکردووە پاشان بۆ یانەی ئەوستریا وێن یاریی کردووە.

بایەرن میونخ

ئەلابا لە ساڵی ٢٠٠٨ پەیوەندی کرد بە یانەی بایەرن میونخەوە و لە سەرەتادا لە یانەی ژمارە دوو یاری دەکرد. لە مانگی ١٠ـی ٢٠١٠ بڕیاردرا کە ئەلابا وەکوو یاریزانی ژمارە یەکی یانەکە یاری بکات. لە ١٠\٢\٢٠١٠ لە جامی پۆکاڵدا ئەلابا لە خوولی ٥٩ دەچێتە یاریگا و دەبێت بە گەنجترین یاریزان بەژداری یاریی بایەرنی کردبێت. لە مانگی ١ـی ٢٠١١ و بۆ ماوەی نیو وەرز لە یانەی هۆفنهایم بووە. لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ وەکوو یاریزانێکی سەرەکی یاری کردووە و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە. لە وەرزەکانی ٢٠١١-٢٠١٨ ئەلابا وەکوو بەرگریکاری باڵی چەپ یاری دەکرد بەڵام لەدوای ساڵی ٢٠١٨ـەوە وەکوو دڵی بەرگریکردن یاری دەکات. لە ٢٠١٣ گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠١٨ درێژکردەوە. لە ساڵی ٢٠١٨ گریبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢١ درێژکردەوە. بە درێژایی وەرزەکانی ٢٠١١-٢٠٢٢ ئەلابا وەکوو یاریزانی سەرەکی بایەرن یاری دەکرد. لە ساڵەکانی ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٨ نازناوی باشترین یاریزانی نەمساوی بەدەستهێناوە.

گواستنەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

لە ٢٨\٥\٢٠٢١ گرێبەستێکی ٥ ساڵی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریددا کرد. لە ٢٤\١٠\٢٠٢١ یەکەم گۆڵی خۆی، لە دژی یانەی بەرشەلۆنە تۆمارکرد و بوو بە دووەم یاریزانی نەمساوی لە مێژوودا کە لە کلاسیکۆی ئیسپانیادا گۆڵی تۆمارکردبێت.

مێژووی یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردە

لە ٢٠٠٩ بۆ یەکەم جار بۆ هەڵبژاردەی نەمسا بانگهێشتکرا. بۆ ٥ ساڵی بەدوایەک نازناوی باشترین یاریزانی نەمساوی بەدەستهێنا. لە جامی جیهانیی ٢٠١٤ گۆڵکاری هەڵبژاردەکەی بوو بە تۆمارکردنی ٦ گۆڵ. لە ٢٤\٣\٢٠١٧ وەکوو کاپتنی هەڵبژاردەکەی دەستنیشانکرا. بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێی نەمسا لە مێژوودا دادەنرێت.

ژیانی تایبەتی

ئەلابا خاوەنی خوشکێکە. دایکی بە ڕەچەڵەک فلیپینیی و باوکی نەیجیرییە.


سەرچاوەکان



263 بینین