تیپی مۆسیقای پاشای گەورە

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-03-21:17:00 - کۆدی بابەت: 8885
تیپی مۆسیقای پاشای گەورە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای پاشای گەورە (بە ئینگلیزی: Big King Musical Band) گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە لە ١ی تەمووزی ١٩٧٧ زایینی لە شارۆچکەی ڕەواندوز دامەزرا. ئەم تیپە بەشێک بوو لە کۆمەڵی هونەر و وێژەی کوردی کە هەمان ساڵ لە ڕەواندوز دامەزرابوو. (زرار محەممەد مستەفا) سەرۆکی ئەم کۆمەڵە و دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورە بوو. تیپەکە بەگشتی ٧٥ بەرهەمی تۆمارکرد و توانی لە بەشی مۆسیقای جیهانی وەکوو ئۆکێستراش چالاکی بنوێنی. هونەرمەندان بەهجەت یەحیا و عەدنان کەریم و ڕازاو یەکەم بەرهەمیان لەلای ئەم گرووپە تۆمار کردووە.

ئەندامان

بەشێک لە ئەندامانی تیپەکە:

  1. زرار محەممەد مستەفا
  2. ئەحمەد شێخە حوسێن
  3. زەینەل خەیری
  4. مزەفەر عەبدوڵڵا خدر
  5. ئیبراهیم حەسەن خدر
  6. وەلی حەسەن دۆسکی
  7. سلێمان ئەحمەد عەزیز
  8. عەزیز شاکر سەعید
  9. نیعمەت باپیر نیعمەت
  10. فارووق باپیر نیعمەت
  11. تاریق باپیر نیعمەت
  12. خدر فەقێ عەوڵا (بێجانی)
  13. کارۆخ زرار سلێمان
  14. سامان عەلی موراد
  15. سیروان عەبدوڵڵا ئیسماعیل (سیروان سرینی)
  16. شێرزاد ئەکرەم حەیدەری
  17. شوان عەبوڵڵا ئەلیاس
  18. چەتۆ ساڵح
  19. ڕزگار سەبری نەجیب
  20. ئەحمەد محەممەد شەریف
  21. یوسف عومەر یوسف
  22. ئەیووب نووری باویل ئاغا
  23. سەید ئەحمەد سەید جەبار
  24. ئامانج غازی شاکر
  25. ڕێبوار نووری سەعید
  26. سەلام عەلی موراد

بەشێک لە گۆرانیبژەکان:

  1. وەلی دۆسکی
  2. سلێمان ئەحمەد عەزیز
  3. سامان و سەلام
  4. سەلام مرادی
  5. خدر بێجانی
  6. ئەحمەد محەمەد شەریف
  7. ئەبووبەکر لەزگی
  8. هاوتا ئەسعەد
  9. فاتیمە
  10. نەجمەدین غوڵامی
  11. شڤان پەروەر
  12. شیرن پەروەر
  13. ناسر ڕەزازی

بەرهەمەکان

هەندێک لە بەرهەمەکانی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە:

  1. هۆی نارێ
  2. ئەی یارا من
  3. زەمبیل فرۆش
  4. کۆچەری
  5. مەندانە
  6. دونیایە زۆر جوانە


سەرچاوەکان



276 بینین