دابەزینی کێش لەماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-06-05-20:29:00 - کۆدی بابەت: 8906
دابەزینی کێش لەماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دابەزینی کێش لەماوەی سکپڕیدا ( بە ئینگلیزی: Weight loss during pregnancy) کێشەیەکی ماوەی دووگیانییە، خانمان بەهۆی گۆڕانکارییە زۆرەکانی ماوەی دووگیانی، گۆڕانکاری لە کێشی جەستەشیاندا ڕوودەدات و بەگشتی خانمان کێشیان زیاد دەکات، بەڵام زۆریشن ئەوانەی لەم ماوەیەدا کێشی جەستەیان لەدەست دەدەن، دابەزینی کێشی لەش ئاساییە بەڵام ئەگەر بێت و ئەم دابەزینە درێژە بکێشێت و زۆر ببێت پێویستی بە چارەسەرە.

کێشی جەستە لەماوەی دووگیانیدا دەبێت چۆن بێت؟

بەگشتی لەماوەی دووگیانیدا خانمان دەبێت کێشی جەستەیان ١٣ کیلۆگرام زیاد بکات، بەتایبەت لە دوای سێ مانگی دووەمی دووگیانییەوە. چونکە لە سێ مانگی یەکەمدا بەگشتی کێش زیاد ناکات بەڵکوو کەم دەکات کە ئەمەش ئاساییە، بەڵام دەبێت ئەم کەمبوونەوەی کێشە لە مانگەکانی داهاتوودا قەرەبوو ببێتەوە. بۆیە خانمان دەبێت وریای خۆیان بن و بەباشی خواردن بخۆن، تاکوو دووربن لە دابەزینی کێشی جەستەیان.
ئەگەر خانمێک bmi (پێوانەی بارستایی جەستە)ـی پێش دووگیانی کەمتر بێت لە ١٨.٥، ئەوا بە لاواز دادەنرێت و کێشی کەمە، بۆیە ئەم خانمانە دەبێت ئاگاداری خۆیان بن کاتێک دووگیان دەبن هەوڵبدەن کێشی جەستەیان زیاد بکەن.

هۆکارەکان

دڵتێکچوون و ڕشانەوە

لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا بەهۆی حاڵەتی دڵتێکچوون و ڕشانەوەوە، دابەزینی کێشی جەستە ڕوودەدات و لەم ماوەیەدا دابەزینەکە ئاساییە و کاریگەری خراپ ناخاتە سەر کۆرپەکە. لە سێ مانگی دووەمی دووگیانید دەبێت ئەم دابەزینە قەرەبوو ببێتەوە و کێشی جەستە زیاد بکات، چونکە کۆرپەکە وردە وردە گەورە دەبێت و دەست دەکات بە هەڵگرتنی چەوری.

ڕشانەوەی توند

دوای ئەوەی لە دوای دوو مانگ دڵتێکچوون و ڕشانەوەی بەیانیان نامێنێت، بەڵام هەندێک خانم دووچاری ڕشانەوەی توند دەبن و ئەمەش وادەکات حەزی خواردنیان لەدەست بدەن و کێشیان داببەزێت، ئەگەر خانمەکە دڵتێکچوونی بەیانیان و ڕشانەوەی توندی نەبێت، بەڵام کێشی داببەزێت لەماوەی دووگیانیدا، ئەوا ئەگەری هەیە هەر یەکە لەمانەی هەبێت:

کاریگەرییە خراپەکان بۆ دایکەکە

کاتێک دایکێک کێشی لەماوەی دووگیانیدا کەمە دەکرێت تووشی چەند کێشەیەک ببێتەوە وەک:

کاریگەرییە خراپەکان بۆ کۆرپەکە

  • منداڵەکە نەبەکام دەبێت و لە دوو کیلۆ و نیو کێشی کەمتر دەبێت
  • قەڵەویی منداڵەکە لە داهاتوودا
  • لەدایکبوونی پێش وەختە
  • هەبوونی نەخۆشی دڵ
  • لاوازی کۆئەندامی بەرگری لەش
  • لەدایکبوونی منداڵ بە کێشی زۆرەوە

ڕێنوێنی بۆ زیادبوونی کێشی لەش

دایکان دەبێت هەموو هەوڵی خۆیان بدەن تاکوو کێشیان زیاد بکات و کەم نەبێت، تاکوو خۆیان و کۆرپەکەیان دووربن لە کێشە و نەخۆشی، زۆر گرنگە ئەم چەند ڕێنوێنییە جێبەجێ بکەن:

  • ڕۆژانە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە، کاربۆهیدرات، چەوری، پڕۆتین، ڤیتامین، هەروەها خواردنی ڕۆژانەی ژەمەکان، ئەو ژەمانەی پێکهاتبن لە  خۆراکانەی ماددە گرنگەکان و ڤیتامینەکانیان تێدا بێت.
  • خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو، ئەمە وادەکات حاڵەتی دڵتێکچوون و ڕشانەوە کەم ببێتەوە، بەمەش حەز بۆ خواردن زیاد دەکات و خانمەکە دوور دەبێت لە لاوازی جەستەی.
  • خواردنی شیرەمەنییەکان وەک، ماست، پەنیر،  شیر
  • زۆر خواردنی پەتاتە، برنج، خورما، هەنگوین، گۆشت و مریشک، هێلکە، پاقلەمەنییەکان، میوەکان، چەرەسات.
  • زۆر خواردنی زەیتی زەیتوون لەناو زەڵاتەدا
  • دوورکەوتنەوە لە خواردنە خێراکان و خواردنی دەرەوە بەگشتی
  • ئەگەر پێوانێ کیشی جەستەت هەیە لە ماڵەوە، ڕۆژانە کێشی خۆت مەگرە تاکوو تووشی دڵەڕاوکێ نەبیت


سەرچاوەکان



1893 بینین