ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی - تاهیر بەگی جاف

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-06-07-23:45:00 - کۆدی بابەت: 8935
ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی - تاهیر بەگی جاف

ناوه‌ڕۆك

ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی

شاعیر: تاهیر بەگی جاف

بەرهەم: دیوانی تاهیر بەگی جاف

هۆنراوە: ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی

ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی
بە قەیدی نەفسی ئەممارە سەراسەر بۆچی بەسراوی

خەیاڵی هیچ و پووچت وایە دەوڵەت هەم عەنانت بێ
حیسابێکە، کە موحتاجی نەسیبی دوو گەزە جاوی

مەسەل دوونیایە سەییاد و ئەتۆش مورغێکی بێهۆشی
موقەیید بە بە یەک دانە هەتا نەتخاتە ناو داوی

زەمانە هەر وەکوو قەحبە هەم ئاغۆشی هەزارانە
چ سوودێکی هەیە بۆ تۆ کە سەر دانێی لە پێناوی

مەبەستە دڵ بە دونیا تاهیرا بێ سوودە بۆ هەرکەس
مەحاڵە ناگیرێ بۆ تۆ گوریز کە، سا لە گێژاوی


سەرچاوەکان



257 بینین