خلە دەرزی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-10-14:36:00 - کۆدی بابەت: 8958
خلە دەرزی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خدر قادری ناسراو بە خلە دەرزی (بە ئینگلیزی: Khla Darzi) بەیتبێژ و حەیرانبێژ و شمشاڵژەنی کوردە. ژنەکەی لە دەست داوە و کوڕێک و پێنج کچی هەیە. ساڵی ٢٠٠٤ ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە خلە دەرزی لە سەردەشت بەڕێوە چوو کە تێیدا مامۆستایان کەریم کابان و ئەنوەر قەرەداغیش بەشدارییان کرد.

ژیان

لە ١٩١٦/٣/٢٣ لە دێی گەرماوی ژوورووی سەر بە گوندستانی ئالان لە سەردەشت لەدایکبووە، ماوەی ٢٧ ساڵ لە گوندەکەی خۆیان دەمێنێتەوە و دواتر دەڕۆنە گوندی باغی. لە کۆتا بیست ساڵەکانی تەمەنی ڕوو لە سەردەشت دەکات و لەوێ دەژی. خاوەنی هیچ بڕوانامە و خوێندنێکی کلاسیک و ناکلاسیکی نییە. لە بواری بەیت و حەیران و شمشاڵژەنی و لاوک چالاک بووە. 

لە زۆرێک لە فیستیڤاڵە هونەرییەکانی ئێراندا بەرنامەی پێشکەش کردووە. جگە لەوانە، ساڵی ٢٠١٣ـیش لە کۆبوونەوەی «ئارکتایپەکانی ئاوازگەلی هیندوئەورووپایی» کە لە خوێندنگەی مۆسیقای چایکۆفسکی لە شاری مۆسکۆدا بەڕێوە چوو بەشداری کردووە.

بەرهەمەکان

کۆمەڵێک بەرهەمی ناوداری هەیە وەک: (شەو و نیوەشەو، گەرووم پڕە لە حەیران، لەیلی و مەجنوون، ئایشە گول، ئازیزێ و مەم و زین).


سەرچاوەکان



250 بینین