خواردنی هێلکە لەماوەی دووگیانیدا 

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-06-12-17:24:00 - کۆدی بابەت: 8986
خواردنی هێلکە لەماوەی دووگیانیدا 

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هێلکە  ماددەیەکی خۆراکی پڕ پڕۆتینە، هەروەها دەوڵەمەندە بە چەوری، ڤیتامینەکانی A و D کە ئەم ماددانە زۆر گرنگن بۆ خانمانی دووگیان. خواردنی هێلکە لەماوەی دووگیاندا (بە ئینگلیزی: Eating Egg During Pregnancy) زۆر گرنگە و سوودی هەیە، بەڵام دەبێت ڕەچاوی چەند ڕێنوێنییەک بکرێت لە کاتی خواردنیدا، چونکە دەکرێت زیانیشی هەبێت.

خانمانی دووگیان دەبێت چۆن هێلکە بخۆن؟

زەردێنەی هێلکە ١٨٥ میلیگرام کۆلیسترۆڵی تێدایە، هەموو کەسێکی پێگەیشتوو ڕۆژانە دەتوانێت نزیکەی ٣٠٠ میلیگرام کۆڵیسترۆڵ وەربگرێت. ڕۆژانە خواردنی دوو هێلکە ئاساییە و بەپێی خۆراکەکانی تری ڕۆژەکەت دەگۆڕێت، ئەگەر ئەو ڕۆژە خواردنی پڕ کۆلیسترۆڵت زۆر خواردبێت واباشە یەک هێلکە بخورێت.
ئەگەر خانمێکی قەڵەویت یاخود ڕێژەی کۆڵیسترۆڵی ناو خوێنت بەرزە هەموو ڕۆژێک خواردنی هێلکە لەوانەیە تووشی کێشەت بکات. واباشە لە هەفتەیەکدا سێ بۆ چوار ڕۆژ زەردێنەی هێلکە بخۆیت، و زیاتر سپێنەی هێلکە بخورێت.
خانمانی دووگیان ئەگەر هێلکەی سوورەوەکراو دەخۆن، دەبێت بەباشی هێلکەکە سوور بکەنەوە و هیچ بەشێکی هێلکەکە خاو یاخود شل نەبێت.

ئامادەکردنی هێلکە

دەبێت هێلکەکە بکوڵێنیت بە ڕێژەیەک کە زەردێنەی هێلکەکە بەتەواوی پتەو ببێت و شل و خاو نەبێت. 
هەروەها ئاگاداربە ئەگەر خواردنی دەرەوە یاخود خواردنی ئامادەکراو دەخۆیت، ڕەچاوی ئەو خواردنانە بکە کە هێلکەیان تێدایە، لەوانەیە هێلکەکە خاو یان نیوە کڵاو بێت، کۆمەڵێک خۆراک هەن کە هێلکەی خاو و نەکڵاویان تێدایە کە ئەمانەن:

  • سۆسەکانی دەرەوە
  • مایۆنز
  • خامەی سەر کێک
  • ساردەمەنی
  • ترامیسۆ
  • سۆسی زەڵاتە

هەڵگرتنی هێلکە

  • خانمانی دووگیان بۆ ئەوەی دووربن لە هەر زیانێکی هێلکە واباشە ڕەچاوی چەند خاڵێک بکەن لە کاتی هەڵگرتنی هێلکەدا:
  • باشترین شوێن بۆ هەڵگرتنی هێلکە ساردکەرەوەیە، واباشە هێلکە لە خوار ٢٠ پلەی سلیلیزییەوە هەڵبگیرێت.
  • هێلکەکە لە شوێنکی تایبەتی ناو ساردکەرەوەکەدا دابنێ و با نزیک نەبێت لە خواردنەکانی تر.
  • دوای کڕینی هێلکە بەخێرایی بیخۆن و مەهێڵن زۆر لە ساردکەرەوەدا بمێنێتەوە، واباشە دوو ڕۆژ بەسەر مانەوەیاندا تێپەڕ نەبێت.
  • وریابە کاتێک هێلکە دەشکێنیت توێکڵەکەی دەرەوەی نەکەوێتە ناویەوە.
  • پێش و پاش دەست دان لە هێلکە دەستەکانت بە ئاو و سابوون بشۆ.
  • دوای ئامادەکردنی هێلکە، تاوە و قاپەکان بە باشی بشۆ.
  • دووربکەوەرەوە لە خواردنی هێلکەی شکاو و ئەوانەی کە درزیان تێدایە، چونکە ئەگەری زۆرە بەکتریا هێلکەکەی پیس کردبێت.

سوودەکان

سەرچاوەی پڕۆتینە

هێلکە ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتینی تێدایە، زۆر گرنگە بۆ گەشەی کۆرپەکە، چونکە تەواوی خانەکانی جەستەی منداڵ لە پڕۆتین دروست بووە، هەربۆیە خواردنی سوودێکی زۆری دەبێت.

گەشەی مێشک

هێلکە ئۆمێگا 3 و ڤیتامین B4 تێدایە کە زۆر گرنگ بۆ گەشەی مێشک و جەستە، هەروەها ڕێگری دەکات لە هەبوونی کەموکوڕی لە لوولەکانی خوێنی کۆرپەکەدا.

ڕێکخستنی کۆڵیسترۆڵ

ئەگەر ڕێژەی کۆڵیسترۆڵی ناو خوێنت ئاساییە، ئەوا دەتوانیت بۆ ڕێکخستنی ڕێژەی چەوری خەزنکراویش ڕۆژانە دوو هێلکە بخۆیت.

کالۆری

هێلکە نزیکەی ‌‌٧٠ کالۆری تێدایە کە بەشێک لە پێداویستی ڕۆژانەی خانمانی دووگیان دابین دەکات. خانمانی دووگیان ڕۆژانە دەبێت ٢٠٠ بۆ ٣٠ کالۆری وەربگرن.

کاریگەرییە خراپەکانی

لەماوەی دووگیانیدا خواردنی هێلکە زۆر سوودی هەیە، بەڵام ئەگەر هێلکەکە بەباشی نەکوڵێنرێت و خاو بێت، بەکتریاکانی ناوی لەناوناچن و زیان دەگەیەنن بە دایکەکە، بەکتریای سالمۆنێلا (salmonella) دەکرێت زیان بگەیەنێت بە دایکەکە و تووشی نەخۆشیی بکات و چەند نیشانەیەکی دەبێت:


سەرچاوەکان



2281 بینین