حەمە کەریم عارف

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-06-12-22:44:00 - کۆدی بابەت: 8992
حەمە کەریم عارف

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

حەمە کەریم عارف (بە ئینگلیزی: Hama Karim Arif) هەڵبەستوان، وەرگێڕ، فەرهەنگنووس و نووسەرێکی دیاری کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە.

ژیانی

بۆ وانە خوێندن چوو بۆ زانکۆی بەغداد و لە ساڵی ١٩٧٥دا کۆلیژی ئەدەبیاتی تەواو کرد. لە سەردەمی خوێندکاری لە بواری وێژە چالاک بوو و یەکەم بەرهەمی شیعرێک بوو بەناوی (هەڵبەستێکی هەتیو کەوتوو) کە لە ژمارەی ١٧٠ـی رۆژنامەی هاوکاری لە ٨ـی حوزەیرانی ١٩٧٣ بڵاوبووەتەوە. لە ساڵی ١٩٧٥ـەوە تێکۆشانی بۆ نووسین و وەرگێران بە شێوەیەکی بەردەوام دەستیپێکرد. حەمە کەریم عارف لە ساڵانی ١٩٧٤ – ١٩٧٥دا پێشمەرگە بوو. هەروەها لە هەشتاکانەوە هەتا ٢٠ـی ئابی ٢٠١٠ سەرپەرشتی و سەرۆکی لقی کەرکووکی یەکیەتی نووسەرانی کورد بوو.

نازناوەکانی

حەمە کەریم عارف جگە لە ناوی خۆی چەندیین نازناوی بەکارهێناوە لەوانە گۆڤەند، زنار، سیپان، پاکزاد، محەمەدی حاجی، سیروان عەلی، دیدار هەمەوەندی، هێژا، ح. ع، هامون زێباری، بازەوان عەبدولکەریم، عارف زادە، حەمۆکە. ئەم نازناوانە لە چەندیین گۆڤاری وەکوو گۆڤاری گزنگی نووسەرانی کەرکووک، نووسەری کوردستان، کەلتوور، رۆژنامەی ئاڵای ئازادی بەکارهێنراون.

ڕۆژنامەوانی

حەمە کەریم عارف سەرنووسەر یان بەڕێوەبەری نووسین یان سکرتێری نووسین یان ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندین گۆڤار و بڵاوکراوە بووە لەوانە گۆڤارەکانی کولتوور، نووسەری کورد، گوڵانی عەرەبی، گۆڤاری گزنگی نووسەرانی کەرکووک، نووسەری کوردستان، ئاڵای ئازادی (تا ژمارەی ٢٢٢)، گۆڤاری نەوشەفەق وەکوو سەرنووسەر، بەڕێوەبەری نووسین، سکرتێری نووسین یان ئەندامی دەستەی نووسەران چالاک بووە.

بەرهەمەکانی

  • تیڕۆژ، کۆ چیرۆک، چاپی یەکەم ١٩٧٩.
  • کۆچی سوور، ڕۆمان، چاپی یەکەم، ١٩٨٨، چاپی سێیەم ٢٠٠٧.
  • بەیداخ، چیرۆک، چاپی یەکەم ١٩٨٨.
  • داوەتی کۆچەرییان، کۆ چیرۆک، چاپی دووەم ٢٠٠٥.
  • لە خۆ بێگانە بوون، کۆمەڵە چیرۆک، چاپی یەکەم ١٩٩٩ دەزگای گوڵان.
  • کوچ سرخ، کۆ چیرۆک، بە فارسی، وەرگیڕان چاپی یەکەم ١٩٨٧ شاخ.
  • نینا، ڕۆمان، سابت ڕەحمان، چاپی یەکەم، شاخ، ١٩٨٥ چاپی سێیەم ٢٠٠٥.
  • نامۆ، ڕۆمان، ئەلبیر کامۆ، چاپی یەکەم، شاخ ١٩٨٧ چاپی چوارەم ٢٠٠٩، سلێمانی.
  • ڕێبەر، ڕۆمان، مەهدی حسین، چاپی یەکەم لە شاخ ١٩٨٣، چاپی دووەم، ٢٠٠٧.
  • شکست، ڕۆمان، ئەلکساندەر فەدایەف، چاپی شاخ ، چاپی دووەم، ٢٠٠٩ خانەی وەرگێڕان.
  • هاوماڵەکان، ڕۆمان، ئەحمەد مەحمود، چاپی دووەم ٢٠٠٠ دەزگای گوڵان.
  • بێناسنامەکان، ڕۆمان، عەزیز نەسین، چاپی سێییەم ٢٠٠٦.
  • قوربانی، ڕۆمان، هیرب میدۆ، چاپی یەکەم ٢٠٠٤ دەزگای شەفەق.
  • دوورە وڵات، ڕۆمان ع. ڤاسموف، چاپی یەکەم ٢٠٠٠ دەزگای گوڵان.
  • ئازادی یا مەرگ، ڕۆمان، کازانتزاکیس، چاپی یەکەم ٢٠٠٣ کتێبخانەی سۆران، چاپی دووەم ٢٠٠٨.
  • چیرۆکەکانی سەمەدی بیهرەنگی، چاپی دووەم، ٢٠٠٤ کتێبخانەی سۆران هەولێر.
  • ئامانجی ئەدەبیات، گۆرکی، چاپی شاخ ١٩٨٥.
  • ئەو رۆژەی کە ونبووم (کۆمەڵە چیرۆکی بیانی) چاپی یەکەم، ٢٠٠٦.
  • جێ پێ (کۆمەڵە چیرۆکی فارسی) چاپی یەکەم ٢٠٠٦، نووسەرانی کەرکوک.
  • زندە خەون، کۆمەڵە چیرۆک، چیخۆف، چاپی یەکەم، دەزگای موکریانی.
  • چیرۆکستان، کۆمەڵێک دەق و رەخنەی جیهانی، چاپی یەکەم ٢٠٠٥، نووسەرانی کەرکوک.
  • دیدار و دەق و ڕەخنە، چاپی دووەم ٢٠٠٥.
  • دیداری چیرۆکڤانی، چاپی یەکەم ٢٠٠٥.
  • ئەو بەرخەی کە بوو بە گورگ، چاپی یەکەم ٢٠٠٨، نووسەرانی کەرکوک.
  • میوان، چیرۆک، ئەلبێر کامۆ.
  • مەسەلەی کورد لە عێراقدا، عەزیز شەریف، چاپی دووەم ٢٠٠٥.
  • مێژووی ڕەگ و ڕەچەڵەکی کورد، ئیحسان نوری پاشا، چاپی یەکەم ١٩٩٨١.
  • کورد گەلی لە خشتەبراوی غەدر لێکراو، کوینتەر دیشنەر، چاپی سێیەم ٢٠٠٤.
  • لە مەهابادی خوێناوییەوە بۆ کەنارێن ئاراس، نەجەف قولی پسییان، چاپی یەکەم ٢٠٠٦.
  • کورد لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا، کریس کۆچرا، چاپی چوارەم ٢٠٠٧.
  • کورد لە ئینسکلۆپیدیای ئیسلامدا، چاپی یەکەم ١٩٩٨.
  • چینی کۆن، چاپی یەکەم، دەزگای موکریانی.
  • دلێریی خۆراگرتن، ئەشرەفی دەهقانی.
  • خەباتی چەکداری هەم تاکتیکە هەم ستراتیژ، مەسعودی ئەحمەد زادە.
  • ڤنسنت ڤان گوگ، شانۆنامە، باول ئایز لەر.
  • بە دوعا شاعیرەکان، شانۆنامە، جەلیل قەیسی (گزنگ ژ:١٢)
  • جولەکەکەی ماڵتا، شانۆنامە، کریستۆڤەر مالرۆ.
  • دادپەروەران، شانۆنامە، ئەلبیرت کامۆ.
  • بەد حاڵی بوون، شانۆنامە، ئەلبیرت کامۆ.
  • چاو بە چاو، شانۆنامە، گەوهەر مراد (غوڵام حسەینی ساعیدی).
  • ڕیچاردی سێیەم، شانۆنامە، شکسپیر، چاپی یەکەم ٢٠٠٩، بڵاوەخانەی سایە، سلێمانی.
  • گەمەی پاشا و وەزیر، شانۆنامە، عەبدوڵڵا ئەلبووسێری.
  • منداڵە دارینە، چیرۆکی درێژ بۆ منداڵان.
  • فاشیزم چییە؟ کۆمەڵە چیرۆک بۆ منداڵان، یەلماز گونەیی.
  • شوانە بچکۆلەکە، چیرۆکێکی درێژی چینی یە بۆ منداڵان.
  • زارۆکستان (چوار شانۆنامە بۆ مناڵان).
  • چەند چیرۆکێک لە ئەفسانەی یۆنانی کۆنەوە (٢٣ ئەفسانە).
  • لە گەنجینەی حیکایەتی تورکمانییەوە. (ئەفسانەی ئەسپی ئاشق) چاپی یەکەم ٢٠٠٨.
  • ئەفسانەێن گریکی و ڕۆمانی، چاپی یەکەم (٢٠٠٤) کتێبخانەی سۆران، هەولێر.
  • ئیلیادە، هۆمیرۆس، چاپی یەکەم، دەزگای سەردەم ٢٠٠٩.
  • گۆڤەند و زنار (فەرهەنگی فارسی – کوردی) حەمە کەریم عارف، چاپی یەکەم (٢٠٠٦-٢٠٠٨)دەزگای موکریانی.
  • چۆنیەتی فێربوونی زمانی فارسی، چاپی یەکەم، ٢٠٠١.
  • چرنیشفسکی، فەیلەسوف و زانای گەورەی میللەتی رووس.
  • چایکۆفسکی، ژیان و بەرهەمی.
  • ئیدگار ئالین پۆ، ژیان و بەرهەمی.
  • جاک لەندەن، ژیان و بەرهەمی.
  • گوگول، نووسەری ڕیالیست.
  • یەڵماز گونەیی، ژیان و بەرهەمی.
  • سادقی هیدایەت، ژیان و بەرهەمی.
  • خافروغ لە شیعر دەدوێ، ژیان و بەرهەمی.
  • ڕاگەیاندن لە پەراوێزی دەسەڵاتدا (بە شەریکی) چاپی یەکەم ٢٠٠١ دەزگای گوڵان.
  • ڕاگەیاندن لە نێوان حەقیقەت بێژی و عەوام خەڵەتێنی دا، حەمە کەریم عارف، چاپی یەکەم، ٢٠٠٥.
  • مێژووی ئەدەبیاتی جیهان (لە کۆنەوە تا سەدەکانی ناڤین).چاپی یەکەم ٢٠٠٨.
  • مێژووی ئەدەبیاتی جیهان (لە سەردەمی ڕێنساسەوە تا ئێستا).چاپی یەکەم ٢٠٠٨.
  • مێژووی ئەدەبیاتی جیهان (ئەدەبیاتی ئینگلیزی زمان- ئەمریکا و ئینگلیستان لە سەرەتاوە تا ئێستا).چاپی یەکەم ٢٠٠٨.
  • ڕیالیزم و دژە ڕیالیزم لە ئەدەبیاتدا، سیروس پرهام، چاپی یەکەم ٢٠٠٤، دەزگای سپیرێز.
  • قوتابخانە ئەدەبییەکان، ڕەزا سەید حسەینی، چاپی یەکەم ٢٠٠٦، دەزگای موکریانی.
  • مێژووی ئەدەبیاتی ڕووسی، سەعیدی نەفیسی.
  • لێکدانەوەیەک لەمەڕ نامۆ، لویس ریی، چاپی دووەم ٢٠٠٦.
  • هونەر و ژیانی کۆمەڵایەتی، بلیخانۆف، چاپی یەکەم (٢٠٠٥)دەزگای موکریانی.
  • گوزارشتی مۆسیقا، د. فواد زکریا، چاپی یەکەم، یانەی قەڵەم ٢٠٠٦.
  • ڕێبازە هونەرییەکانی جیهان.
  • پێکهاتەی بەدەنی و چارەنووسی ئافرەت، چاپی یەکەم ٢٠٠٦.
  • دەربارەی شیعر و شاعیری، حەمە کەریم عارف، چاپی یەکەم، ٢٠٠٧.
  • دەربارەی ڕۆمان و چیرۆک، حەمەکەریم عارف، چاپی یەکەم، ٢٠٠٨.
  • مەرگی نووسەر و چەند باسێکی دیکەی ئەدەبی-ڕۆشنبیری، حەمەکەریم عارف، چاپی یەکەم ٢٠٠٥، نووسەرانی کەرکوک.
  • ناودارانی ئەدەب، حەمە کەریم عارف، چاپی یەکەم دەزگای موکریانی، ٢٠٠٩.
  • پەیڤستانی من، حەمە کەریم عارف، چاپی یەکەم.
  • پەڵکە رەنگینە، حەمە کەریم عارف، چاپی یەکەم، ٢٠٠٤.
  • خیانەتی حەڵاڵ، حەمە کەریم عارف.
  • بووکی هەزار زاوا، کۆچیرۆک، بزورگی عەلەوی.
  • ئەبوزەر، د.عەلی شەریعەتی.
  • ڕیوایەت، ڕۆمان، بزورگی عەلەوی.
  • هەژاران، ڕۆمان، دۆستۆفسکی
  • دەیڤد کۆپەرفیلد، (ڕۆمانی کورتکراوە بۆ نەوجەوانان) چارڵز دیکنز.
  • ئۆدیسە، داستان، هۆمیرۆس.
  • ڤل الێوت و قێێ اخری، تقدیم و ترجمە جلال زنگابادی.
  • شازادە و گەدا، ڕۆمان، مارک توین.
  • شاکارێن ئەدەبیاتی جیهان.
  • وقفات فی رحاب الثقافە الکوردیە، حەمە کەریم عارف.


سەرچاوەکان



365 بینین