ڕۆژی سفر (٢٠٢٠)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-27-11:11:00 - کۆدی بابەت: 9190
ڕۆژی سفر (٢٠٢٠)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕۆژی سفر یان روز صفر (بە ئینگلیزی: Day Zero، بە فارسی: روز صفر) فیلمێکی فارسییە و لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن سەعید مەلەکان کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، لە نووسینی سەعید مەلەکان و بەهرام تەوەکولی و بەرهەمهێنانی سەعید مەلەکانە. ئەم فیلمە بە شێوازێکی ئاڵۆز و پڕ لە جۆش و خرۆش لە کەشێکی جەنگی و سەرگەرمیدایە و تێکەڵەیەکە لە زمانەکانی فارسی و ئوردو و پەشتوو و ئەڵمانی؛ بەرهەمی وڵاتی ئێرانە. هەریەک لە ئەمیر جەدیدی و ساعید سوهەیلی ڕۆڵگێری سەرەکین.

چەندین ئەکتەری شانۆیی، لەوانە دوو ئەکتەری گەنجی وەک ئەبوولفەزڵ ئەمیری (ئەکتەر و گۆرانیبێژ) لە ڕۆڵی سیخوڕ و ئەندامی گرووپەکەی ڕیگی و مەهدی قوربانی (ڕۆڵگێر) لە ڕۆڵی تیرۆریستێکی خۆکوژی لە فیلمەکەدا دەرکەوتوون. بەشێک لە فیلمەکە لە بەرلین وێنە گیراوە.

بە وەرگرتنی ٥ خەڵاتی سیمورغی کریستاڵ لە ٣٨هەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر، ئەم فیلمە (هاوشانی فیلمی شنای پەروانە) ڕیکۆردی وەرگرتنی زۆرترین خەڵاتی لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا بەدەستهێنا.

چیرۆک

چیرۆکی ئەم فیلمە باس لەوە دەکات کە چۆن عەبدولمالیک ڕیگی لەلایەن وەزارەتی زانیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەشداربووان

کەسایەتی ڕۆڵ تێبینی
ئەمیر جەدیدی ڕەزا ئەندامی تایبەتی وەزارەتی زانیاریی کۆماری ئیسلامی
ساعد سوهەیلی عەبدولمالیک ڕیگی سەرۆکی گرووپی جوندوڵڵا
تینوو ساڵحی فارووق بازرگان و هاریکاری ڕیگی
سینا شەفیعی - ئەندامی وەزارەتی زانیاریی ئێران
محەمەدڕەزا مالیکی - ئەندامی وەزارەتی زانیاریی ئێران
مەهدی قوربانی - ئەندامی گرووپی ڕیگی و خۆکوژ
ڕەزا خودادادبیگی - ئەندامی گرووپی ڕیگی و خۆکوژ
ئەبوولفەزڵ ئەمیری - ئەندامی گرووپی ڕیگی و سیخوڕ
ئەبوولفەزڵ سەفاری - ڕۆژنامەنووسی ئێرانی
محەمەدعەلی ڕاجپووت - -
میلاد یەزدانی - -
حەمیدڕەزا سولەیمانی راد - -
ئیبراعیم بەرزیدە - -
محەمەد داغری - -

بودجە

ڕادیۆی فەردا لە شوباتی ٢٠٢٠ لە ڕاپۆرتێکدا نووسیبووی کە لێکۆڵینەوەکانی ڕادیۆکە دەری دەخەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران وەبەرهێنەری فیلمی ڕۆژی سفر بووە.

خەڵاتەکان

ساڵ فێستیڤاڵ بەش کاندید خەڵات ئەنجام
٢٠٢٠
سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
باشترین فیلم سەعید مەلەکان
سیمورغی کریستاڵ
پاڵێوراو
باشترین دەرهێنان سەعید مەلەکان پاڵێوراو
باشترین ڕۆڵگێری یەکەمی پیاو ئەمیر جدیدی پاڵێوراو
باشترین سیناریۆ سەعید مەلەکان و بەهرام تەوەکولی پاڵێوراو
باشترین مۆنتاج مەیسەم مەولایی پاڵێوراو
باشترین جلوبەرگ ئەمیر مەلەکپوور براوە
باشترین مەیدانی فیلم سوهەیل دانش ئیشراقی پاڵێوراو
باشترین کاریگەرییە تایبەتەکانی مەیدانی موحسین روزبەهانی براوە
باشترین کاریگەری تایبەتی بینراو ڕەزا میساقی و موحسین خەبەرئابادی پاڵێوراو
باشترین فیلم لە ڕوانگەی خەڵکەوە سەعید مەلەکان براوە
خەڵاتی تایبەت بۆ دەستەی دادوەران سەعید مەلەکان براوە
باشترین فیلمی یەکەم سەعید مەلەکان براوە


سەرچاوەکان



581 بینین