ئەمیر جەدیدی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-27-15:03:00 - کۆدی بابەت: 9192
ئەمیر جەدیدی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەمیر جەدیدی (بە ئینگلیزی: Amir Jadidi، بە فارسی: امیر جدیدی) ڕۆڵگێڕ و یاریزانێکی تێنسی ئێرانییە. لە ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی نمایشەکانی لە فیلمەکانی ئارەقەی سارد و تەنگەڵانی ئەبووغرێب خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە لە سینەمادا چالاکە.

ژیان

ئەمیر لە ١٩٨٤/٦/٢٠ لە شاری تارانی وڵاتی ئێران لەدایکبووە. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری پیشەسازی و ماستەر لە کارگێڕی بازرگانی لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی. لە ساڵی ٢٠١٠ بە فیلمی "ئەفریقا" دەستی بە کاری سینەمایی کردووە کە لەلایەن هومەن سەیدی دروستکراوە. بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی "من"دا بۆ یەکەمجار بۆ وەرگرتنی خەڵاتی "سیمورغی کریستاڵ" وەک باشترین ڕۆڵگێڕی پاڵپشت لە سی و چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر و دەیەمین فێستیڤاڵی ڕەخنەگرانی سینەمای ئێران پاڵێورا. 

هەروەها لە ٣٦ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر، خەڵاتی سیمورغی کریستاڵی بۆ باشترین ئەکتەر لە فیلمەکانی تەنگەڵانی ئەبووغرێب و ئارەقەی سارد لە ڕۆڵی سەرەکیدا بەدەستهێناوە. ڕۆڵی ئەو وەک پاسەوانێکی نیشتمانپەروەر لە فیلمی "ڕۆژی سفر"دا سەرسامی زۆرێک لە بینەر و ڕەخنەگرانی بەدەستهێنا. هەروەها لە سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی سیمورغی کریستاڵ بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکیدا. 

بەرهەمەکان

فیلمەکان

  • افریقا
  • سیزدە
  • پایان خدمت
  • رخ دیوانه
  • خنده‌های آتوسا
  • من 
  • اژدها وارد می‌شود!
  • قاتل اهلی
  • پدیده 
  • هت‌تریک
  • عرق سرد
  • تنگه ابوقریب
  • قانون مورفی
  • لتیان 
  • روز صفر
  • قهرمان 

کورتە فیلم

  • پیش از طلوع (٢٠١٢)
  • کوشک (بڵاو نەکرایەوە)

شانۆیی

  • روایت ناتمام یک فصل معلق - ٢٠١٢
  • کالیگولا - ٢٠١٥
  • آوازه خوان - ٢٠١٦
  • شاه ماهی
  • کنسرت نمایش سی صد - ٢٠٢٢

ڤیدیۆکلیپ

خەڵاتەکان

  1. براوەی دیپلۆمی ڕێزلێنان بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی بۆ فیلمەکانی سێزدە و کۆتایی خزمەتکردن، لە سی و دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر لە بەشی فیلمە یەکەمەکان، ساڵی ٢٠١٣
  2. براوەی خەڵاتی سیمورغی کریستاڵ بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی لە ٣٦ەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بۆ ئارەقەی سارد و تەنگەڵانی ئەبووغرێب، ٢٠١٧
  3. براوەی پەیکەر و تابلۆی دەستخۆشی بۆ باشترین ئەکتەری پیاو لە ٣٨ەمین فێستیڤاڵی شانۆی فەجر بۆ شانۆگەری هێرینگ، ٢٠٠٩
  4. براوەی پەیکەری حافز بۆ باشترین ئەکتەر بۆ فیلمی "پاڵەوان" لە بیست و یەکەمین فێستیڤاڵی جیهانی وێنە، ساڵی ١٤٠٠


سەرچاوەکان



318 بینین