بەڕێزەکەم (٢٠١٨)

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-07-05-16:56:00 - کۆدی بابەت: 9287
بەڕێزەکەم (٢٠١٨)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەڕێزەکەم (بە ئینگلیزی: My mister) زنجیرەیەکی کۆرییە لە چەشنی درامی، تراژیدییە. لە ساڵی ٢٠١٨ یەکەمین ئەڵقەی پەخشکراوە. زنجیرەکە پێکهاتووە لە یەک وەرز و ژمارەی ئەڵقەکانی ١٦ ئەڵقەیە. دەرهێنەر (کیم وۆن سۆک) کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و سیناریۆکەی لەلایەن (پارک هێی یۆنگ)ـەوە نووسراوە. زنجیرەکە لە سایتی IMDB تایبەت بە هەڵسەنگاندنی فیلم و زنجیرەکان نمرەی ٩,١\١٠ وەرگرتووە. نواندنکارەکان سەرەکییەکان بریتین لە (لی سەن کیون) و (ئای یوو). ئەم زنجیرەیە لە ساڵی ٢٠١٩ـدا خەڵاتی بێکسانگی بردەوە، سیناریۆکەی وەک باشترین سیناریۆی ئەو ساڵە هەڵبژێردرا.

چیرۆک

لی جی ئان کچێکی ٢٠ ساڵەیە و پارک دۆنگ هۆن پیاوێکی ٤٠ ساڵەیە، هەردووکیان ژیانێکی قوورس و جیاواز بەڕێ دەکەن. پارک دۆنگ هۆن پیاوێکی بەڕێز و دڵباشە، هەروەها بەڕێوبەرێکی باشە لەگەڵ کارمەندەکانیدا و لە بەشێکی کۆمپانیایەکدا کار دەکات. لی جی ئان یەکێکە لە کارمەندە گرێبەستەکانی و ڕووداوێک ئەم دوو کەسە پێکەوە دەبەستێتەوە.

کەسایەتییەکان

کەسایەتیی پارک دۆنگ هۆن

کەسێکی لۆژیکییە، و بە ڕواڵەت سادەیە. مرۆڤێکی پاک و کەمدووە و کەسایەتییەکی میهرەبانی هەیە. گرنگی دەدات بە کەسانی دەوروبەری و وەک هاوڕێ مامەڵە دەکات لەگەڵ کارمەندەکانیدا.

کەسایەتیی لی جی ئان

لی جی ئان کچێکی زیرەک و لێهاتووە، بەڵام بە ژیانێکی قوورس و ئاڵۆزدا تێپەڕیووە و ئەمەش کاری کردووەتە سەر کەسایەتی لە ئێستادا و چەندین کێشەی بۆ دروست کردووە.

ڕای پاولۆ کۆیلۆ

ئەم زنجیرەیە سەرنجی نووسەری بەناوبانگی بەڕازیلی (پاولۆ کۆیلۆ)ـی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و دەڵێت: من پێموابوو کە ناتوانم تەواوی ئەو ١٦ ئەڵقەیەی زنجیرەکە سەیر بکەم، بەڵام ئەم زنجیرەیە شرۆڤەیەکی باشە بۆ حاڵ و بارودۆخی مرۆڤ، بۆ ئەم کارەیان پیرۆزبایی لە نووسەر، دەرهێنەر، نواندنکارەکان دەکەم.


سەرچاوەکان



575 بینین