ئەشکەوتی جاسەنە

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-07-05-22:19:00 - کۆدی بابەت: 9291
ئەشکەوتی جاسەنە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەشکەوتی جاسەنە یان ئەشکەوتی جاسنە (بە ئینگلیزی: jasana cave، بە عەرەبی: كهف جاسنه) بە دووریی ٥٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری سلێمانی لە ناوچەی سورداش لەسەر ڕێگەی سلێمانی و دوکان. جاسەنە لە پشتی گوندی کانی خان، لە بناری چیایەکی گەورە هەڵکەوتووە.

دەربارەی ئەشکەوتەکە

بەرزی ئەشكەوتی جاسەنە حەوت مەترە، لەژوورەوەش لە دوو بەش پێكهاتووە، بەشی پێشەوەی لە ژوورێك پێكدێت و بەشی دواوەشی بچووكترە لەوەی پێشەوە.

پاش هێرشی فڕۆکەی سوپای ئینگلیز لە ساڵی ١٩٢٣، شێخ مەحموودی نەمر ئەشکەوتی جاسەنەی کردە پەناگە، چاپخانەی تێدا دامەزراند و یەکەم ڕۆژنامەی تێدا بڵاوکردەوە بەناوی بانگی حەق کە لە دووی ئازاری ساڵی ١٩٢٣ بڵاوکرایەوە.
 
ئەشکەوتی جاسەنە لە شۆڕشی نوێدا بۆ پێشمەرگە گرنگ بوو لە دژی ڕژێمی بەعس پەناگەیەکی گرنگی هێزەکانی پێشمەرگە بووە لە ناوچەی سورداش و دوکان و زنجیرە چیای پیرەمەگروون.
 
ئێستا ئەشکەوتەکە بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران و هەندێک لەو گەشتیارانەی بە مەبەستی شاخەوانی سەردانی ناوچەکە دەکەن، شەوان لەو ئەشکەوتەدا ڕۆژ دەکەنەوە.


سەرچاوەکان



1332 بینین