نازانم چۆن بپەڕمەوە - جەلال مەلەکشا

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-07-07-19:27:00 - کۆدی بابەت: 9317
نازانم چۆن بپەڕمەوە - جەلال مەلەکشا

ناوه‌ڕۆك

نازانم چۆن بپەڕمەوە

شاعیر: جەلال مەلەکشا

بەرهەم: شیعرەکان

هۆنراوە: نازانم چۆن بپەڕمەوە
 
نازانم چۆن بپەڕمەوە
شەوە زەنگه
بووار نييه
تا چاو بڕكا له هەر لاوه
هەر هەڵدێر و دارەبەنه
رێگا بەرتەسك و باريكە
ئەگەر هاتی
لەگەڵ خۆتا
چەند هێشو ئەستێره بێنه
لێره شەوه و
ئاسمان هەميشه تاريكه.


سەرچاوەکان



199 بینین