زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتی سوور

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-11-12:35:00 - کۆدی بابەت: 9361
زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتی سوور

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

گۆشتی سوور (بە عەرەبی: لحوم حمراء، بە ئینگلیزی: Red meat)، لە جەژنی قورباندا بە گشتی زۆرینەی خەڵك بڕێکی زۆر گۆشت دەخۆن بەهۆی ئەوەی گۆشتێکی زۆر دەکرێت دەبەخشرێتەوە و دەکرێت بە قوربانی، بەڵام زیادەڕۆییکردن لە گۆشت کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت.

زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتی سوور

  1. هەست بە خەواڵوویی و ماندوویەتی دەکەیت بەهۆی دەوڵەمەندی بە پڕۆتین، هەروەها هەرسکردنی گۆشت زۆر دەخایەنێت بۆیە وادەکات جەستە هەست بە خەواڵوویی و ماندوێتی بکات.
  2. زیادەڕۆییکردن لە خواردنی گۆشت دەبیتە هۆی وەرینی قژ و تێكچوونی پێست، چونکە گۆشت ڤیتامین سی تێدا نییە کە هانی دروستکردنی کۆلاجین دەدات.
  3. سیستمی بەرگری لاوازدەبێت چونکە چەورییە تێرەکانی ناو گۆشت هەوکردنەکان زیاتر دەکات، هەروەها دژەئۆکسانی تێدا نییە کە رووبەڕووی هەوکردنەکان دەبێتەوە.
  4. دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەبزی بەهۆی کەمیی ریشاڵەکان لە پێکهاتەیاندا.
  5. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا، کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.
  6. زۆر خواردنی گۆشت دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە چونکە ماددەی بیۆریناتی تێدایە کە لەکاتی هەرسکردندا دەبێتە ترشی یۆریك و ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە زیاتر دەکات.


سەرچاوەکان



431 بینین