ماندووبوونی دوای لە خەو هەستان

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-15-11:15:00 - کۆدی بابەت: 9409
ماندووبوونی دوای لە خەو هەستان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زۆرکەس بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر یان زیاتر دەخەون، بەڵام دوای لە خەو هەڵسان هەست بە ماندوویەتی دەکەن، پسپۆڕان ئاشکرایانکردووە ئەمە پەیوەندی بە چەند هۆکارێکەوە هەیە. کۆمەڵێک هۆکار هەن وا دەکەن سەرەڕای خەوێکی باش هەست بە ماندووبوون بکەیت لە بەیانیاندا.

هۆکارەکان

  1. ناچالاکی: توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕۆیشتنی خوێن لە مێشکدا تا ٣٠ خولەک هێواشتر دەبێت لە دوای بەخەبەرهاتنەوە بە بەراورد بە پێش خەوتن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک کەس دوای لەخەو هەڵسان هەست بە خەواڵوویی و بێهێزی بکەن.
  2. رووناکی شین: ئەو کاتەی لەبەردەم شاشەیەکدا بەسەری دەبەیت پێش ئەوەی بخەویت کاریگەریی لەسەر خەو و تەندروستیت دەبێت، پسپۆڕان دەڵێن بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و تابلێت و مۆبایل و تەلەڤزیۆن پێش خەوتن دەبێتە هۆی رێگریكردن لە دەردانی میلاتۆنین، بۆیە باشتر وایە كاتژمێرێك پێش خەوتن لێیان دوور بكەویتەوە.
  3. پاكوخاوێنی ژوور: ڕەنگە سەیر دەربكەوێت، بەڵام لێكۆڵینەوەكان سەلماندوویانە پاك راگرتنی ژووری نووستنەكەت یارمەتیت دەدات باشتر بخەویت، ڕێکخستنی بچووک لە دۆشەک یان بالیفەکەتدا دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە لە کوالێتی خەوەکەتدا دروست بکات.
  4. کافایین: پێویستە لە خواردنەوەی کافایین لە درەنگانی شەودا دوور بکەویتەوە، چونکە بە "هاندەر" دادەنرێت و ڕێگری لە مرۆڤ دەکات بچێتە ناو "خەوێکی قووڵ"ـەوە، هەر بۆیە پسپۆڕان پێشنیاری ئەوە دەکەن، پێش خەوتن چوار کاتژمێر پێش ئەوە دوور بکەویتەوە لە هەریەک لەو ماددانە.
  5. تێکچوونی خەو: کەمخەوی و هەناسەدان و پچڕانی خەو کاریگەری لەسەر کوالێتی خەو هەیە، پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن، بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە تووشی هەناسەبڕکێ بوون لە خەودا، تووشی هەستکردن بەماندوێتی دەبن دوای لە خەو هەڵسان.
  6. هۆكارە بۆماوەییەكان: توێژینەوەكان دەریانخستووە كە هەندێك بۆماوەیی پەیوەندییەكی بەهێزیان هەیە بە تێكچوونی خەوەوە.


سەرچاوەکان



775 بینین