پارێزگای ئەردەبیل

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-07-20-17:04:00 - کۆدی بابەت: 9454
پارێزگای ئەردەبیل

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پارێزگای ئەردەبیل (بە ئینگلیزی: Ardebil، بە فارسی: استان اردبیل) یەکێکە لە پارێزگاکانی ئێران کە ناوەندەکەی لە شاری ئەردەبیلە و دەکەوێتە ناوچەی ئازەربایجان. ڕووبەری ئەم پارێزگایە ١٧٩٥٣ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٤٩ هەزار کەسە.

ئەم پارێزگایە ١٢ شارستان و ٣١ شار و ٣١ بەش و ٧٥ گوند لەخۆدەگرێت. پارێزگاکە لە ١٢ـی نیسانی ١٩٩٣ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات جیاکرایەوە و بوو بە پارێزگایەکی سەربەخۆ.

جوگرافیا

پارێزگای ئەردەبیل دەکەوێتە ناوچەی ئازەربایجان. ئەم پارێزگایە لە باکوورەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ پارێزگای گیلان و لە باشوورەوە لەگەڵ پارێزگای زەنجان هاوسنوورە. جاران یەکێک بوو لە شارە گەورەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات کە دواتر بە هۆی داوای خەڵکی ئەردەبیل بووە پارێزگایەکی تایبەت.

گەشتیاری

پێوەرەکانی گەشتیاری پارێزگای ئەردەبیل بە درێژایی ساڵ هەمەچەشنن. بە جۆرێک کە باشترین مانگەکان لەڕووی هەبوونی هەلومەرجی ئاسوودە بۆ گەشتیاران مانگەکانی نیسان و ئایار و تشرینی یەکەمن کە باشترین بارودۆخیان هەیە بۆ گەشتیاران، مانگەکانی یەک و شوبات خاوەنی خراپترین ئاسوودەیی و بارودۆخی کەشوهەوان بۆ گەشتیاران کە سەردانی پارێزگاکە بکەن. ئارامگەی شێخ سەفییەدین یەکێکە لە شوێنە پڕگەشتیارەکان و بەهۆی کۆنییەکەیەوە لە لیستی میراتی جیهانیی یوسنکۆدا تۆمار کراوە.

شوێنە گەشتیارییەکان

  • منطقه حفاظت شده آق داغ
  • بقعه سید امین الدین جبراییل
  • آبشار سیبیه خانی «درێژترین تاڤگەی ئێران»
  • مقبره شیخ حیدر
  • غار سنگی کوخول عنبر
  • کلیسای مریم مقدس اردبیل
  • موزه مردم شناسی اردبیل
  • جمعه مسجد
  • سنگ نبشه ساسانی
  • آثار صخره‌ای ویند
  • امامزاده محمد
  • کاروانسرای شاه عباسی
  • بازار اردبیل
  • دەریاچەی شورابیل
  • سبلان
  • عمارت آقازاده اردبیلی
  • جنگل فندقلو
  • پیست اسکی روی چمن جنگل فندقلوی نمین
  • پیست اسکی آلوارس
  • منطقه گردشگری کپز
  • منطقه گردشگری ازناو
  • آب گرم روستای تیل
  • روستای گردشگری کزج
  • ژئوپارک دربندمشکول
  • گیلوان
  • دەریاچەی نئور
  • مجتمع‌های آبگرم آبدرمانی سرعین
  • چشمه آب گرم شابیل
  • قوتورسویی
  • آبگرم گیوی
  • آبشار سردابه
  • آبشار گورگور آلوارس
  • آبشار شورشورنه
  • آبشار دیز
  • آبشار گورگور
  • قلعه بربر
  • قلعه بوینی یوغون
  • دژ قهقهه
  • کهنه قلعه
  • قلعه بربر
  • دیو قالاسی
  • قیزقالاسی
  • قلعه اولتان
  • قلعه خسرو
  • غار تاریخی لاهرود
  • غار هفت خانه
  • غار تاریخی لاهرود
  • حمام درو
  • حمام سنگی شهر گیوی

کانیاوی ئاوی کانزایی پارێزگای ئەردەبیل

یەکێک لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای ئەردەبیل کانیەکانی ئاوی کانزایی ئەم پارێزگایەیە کە دەکەوێتە شاری سەرعەین و ٢٠ کیلۆمەتر لە شاری ئەردەبیلەوە دوورە. لەم شارەدا ٨ کانیاوی ئاوی کانزایی هەیە.

کانییە گەرمەکانی برجلو و قینرجه لە گوندەکانی بەرجلوو و مەیجەمیر بە دووری ٣٠ کیلۆمەتر لە شاری ئەردەبیلەوە هەڵکەوتوون، هەروەها کانییەکانی ئاوی کانزایی شابیل و قووتورسویی لە لاهرود. جگە لەوانە ١٢ کانیی ئاوی کانزایی تر هەن.

شاخەکان

بەرزاییەکانی ئەم پارێزگایە بریتین لە:

  • سبلان
  • ناوچەی پارێزراوی آق‌داغ
  • اهاربهارروستای کوهساره
  • ارتفاعات باغرو
  • صلوات داغ
  • خروسلو

زمانەکان

بەهۆی بچووکی قەبارەکەیەوە، پارێزگای ئەردەبیل خاوەنی هەمەڕەنگییەکی بەرچاوی زمانەوانییە، جگە لە زمانی تورکی ئازەربایجانی کە زۆرینەی دانیشتووانی پارێزگاکە قسەی پێدەکەن، زمانی تاتی لە شاری کولور و گوندەکانی شاهرود و خورش ڕۆستەم قسەی پێدەکرێت.

دەریاچەکان

  • دەریاچەی شورابیل
  • دەریاچەی نئور هیر
  • دەریاچەی شورگل
  • دەریاچەی گیلارلو
  • دەریاچەی نوشهر
  • دەریاچەی آلوچه
  • دەریاچەی کمی‌آباد
  • دەریاچەی ملااحمد
  • مرداب قره‌سو
  • سبلان


سەرچاوەکان



524 بینین