بۆچی هێلکەی کوڵاو گرنگە لە بەیانیاندا بخورێت؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-21-14:03:00 - کۆدی بابەت: 9470
بۆچی هێلکەی کوڵاو گرنگە لە بەیانیاندا بخورێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

خواردنی هێلکەی کوڵاو لە بەیانیاندا سوودی بۆ جەستە هەیە، نەک تەنیا کێش کەم دەکاتەوە، بەڵکوو چەندین ماددەی خۆراکی بەسوودی تێدایە کە بەسوودن بۆ دەستپێکردنی ڕۆژەکەت.

ماڵپەڕە تەندروستییەکان لە بابەتێکی تەندروستیدا باسیان لە سوودەکانی خواردنی هێلکەی کوڵاو کردووە لە بەیانیاندا.

سوودە تەندروستییەکانی

  1. چوست و چالاکی جەستە زیاد دەکات.
  2. کالۆری کەمی تێدایە و یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی زیادە دەدات.
  3. سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
  4. بە تێری دەتهێڵێتەوە و وا دەکات لە خواردن بەدوور بیت و کەمتر بخۆیت.
  5. سەرچاوەیەکی باشە بۆ کۆلیسترۆڵی بەسوود (HDL).
  6. سەرچاوەیەکی باشی چەوری ئۆمێگا ٣ـیە.
  7. پەرە بە بینایی چاو دەدات بەهۆی بوونی دوو جۆری دژە ئۆکسێن (لۆتین و زیاکسانسین) تیایدا.
  8. پەرە بە تەندروستی مێشک دەدات.


سەرچاوەکان



524 بینین