بەم شێوەیە بزانە جۆزەی ساڵنسا خراپ بووە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-22-14:47:00 - کۆدی بابەت: 9487
بەم شێوەیە بزانە جۆزەی ساڵنسا خراپ بووە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ڕێژەی هەوا و سووتەمەنی یان هەستیاری ئۆکسجین ( بە ئینگلیزی: Air/fuel ratio) یە‌كێك لە‌ بە‌شە‌ گرنگە‌كانی ئۆتۆمبێل، لە‌ بازاڕە‌كانی كوردستان پێی دە‌ڵێن ''جۆزە‌ی ساڵنسا''، هە‌ستە‌وە‌رێكی ئە‌لیكترۆنی كارە‌باییە‌ و بە‌ستراوە‌ بە ‌ئە‌قڵی ئۆتۆمبێل كە‌ لە‌سە‌ر دە‌كشنی گە‌رم ''exhaust manifold'' دە‌بە‌سترێت لە‌ پێش بە‌ردی گزۆس ''catalytic converter''. 

ھە‌ر ئۆتۆمبێلێك بە‌ لایە‌نی كە‌مە‌وە‌ دە‌بێت یە‌ك ھە‌ستە‌وە‌ری ئۆكسجینی ھە‌بێت، لە‌ ئۆتۆمبێلە‌ نوێیەكاندا دە‌گونجێت بگاتە‌ چوار ھە‌ستە‌وە‌ر، بە‌پێی جۆری ئۆتۆمبێل و مۆدێل و ساڵی دە‌رچوونی دە‌گۆڕێت، كاری ئە‌م سێنسە‌رە‌ بریتییە‌ لە‌ پێوانی ئە‌و ئۆكسجینە‌ی كە‌ لە‌ پاش سووتانی تێكە‌ڵە‌ی هە‌وا و بەنزین لە‌ناو پستۆن دە‌ردە‌چێت.

ئە‌گە‌ر ڕێژە‌ی ئۆكسجینی دە‌رچوو زۆر بوو، ئە‌وا ئە‌م سێنسە‌رە‌ ئە‌قڵی ئۆتۆمبێل ئاگادار دە‌كاتە‌وە‌ كە‌ ڕێژە‌ی بەنزین كە‌مە‌ ''Lean'' و پێویستە‌ زیاد بكرێت، بە‌ پێچە‌وانە‌وە‌ ئە‌گە‌ر ئۆكسجین كە‌م بوو، ئە‌وە‌ ئە‌قڵ ئاگادار دە‌كاتە‌وە‌ كە‌ بەنزین كە‌م بكرێتەوە، واتە‌ سیستمە‌كە‌ ''Rich''. ئەگەر تێكە‌ڵە‌ی هە‌وا و بەنزین ''14.7:1'' زیاتر یان كە‌متر لە‌م بڕە‌ سووتا، ئە‌م سێنسە‌رە‌ ئە‌قڵی ئۆتۆمبێل ئاگادار دە‌كاتە‌وە‌.

نیشانەکانی خراپبوونی سێنسەری ئۆکسجین

  1. زۆر بە‌فیرۆدانی بەنزین.
  2. لە‌دە‌ستدانی توانای بزوێنە‌ر واتە‌ ''نە‌مانی كێش''.
  3. ڕە‌ق ئیشكردنی بزوێنە‌ر.
  4. دووكە‌ڵی ڕە‌ش لە‌كاتی پێداگرتن لە‌ بەنزین و فشارکردن.
  5. ھە‌ستپێكردنی غازی بەنزین.
  6. هە‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنە‌ر لە‌سە‌ر داشبۆرد.
  7. هە‌ندێك جار لە‌كاتی شكانی بە‌ردی ساڵنسا یان زۆر پیسبوونی لە‌ پشكنینی كۆمپیوتە‌ر ئە‌م سێنسە‌رە‌ تێکدەدات.
  8. هە‌ندێك جار بەنزینی كوالێتی خراپ دە‌بێتە‌ هۆی باش نە‌سووتانی تێكە‌ڵە‌ی بەنزین و هە‌وا، لە‌ ئە‌نجامدا هە‌ڵبوونی گڵۆپی داشبۆرد بە‌هۆی ئە‌م سێنسە‌رە‌وە‌ دروست دە‌بێت.


سەرچاوەکان



695 بینین