سیانە - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-07-22-23:50:00 - کۆدی بابەت: 9500
سیانە - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

سیانە

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: سیانە

زەریا و سێ کەس لەو شەپۆلانە پەستتر و تووڕەترم
کە سەر ئەکێشن بە ڕۆخی بەردەڵاندا
شەو و سێکەس
لەو کورسییانەیش تەنیا ترم
کە کەس ناچێ بە لایاندا. 
مێزێک، سێکەس
لەم بەرەوە پەرداخێکم سەرەونخون
لەو بەرەوە بەجووت یەکتری نۆش ئەکەن
زەریا و سێ کەس
شەو و سێ کەس
ڕقم لە سیانە و سێگۆشە و
سێ ڕیان و
هەموو ژمارە سێیەکە! 
«بێ ئەوەی مۆڵەت وەرگرم»
منی تاک و منی زیادە و
منی دووکەڵ
هەستام ڕۆیشتم!


سەرچاوەکان



250 بینین