٣٠ دیالۆگی بەهێزی فیلمی The dark knight

له‌لایه‌ن: - گیان ئازاد گیان ئازاد - به‌روار: 2022-07-23-15:30:00 - کۆدی بابەت: 9505
٣٠ دیالۆگی بەهێزی فیلمی The dark knight

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فیلمەکانی باتمانی (Batman) دەرهێنەر کریستۆڤەر نۆلان بە یەکێک لە باشترین بەرهەمەکانی مێژووی سینەما دادەنرێت. ئەم فیلمە بە تەنها باس لە باتمان ناکات کە بەهێزترین پاڵەوانە، بەڵکوو باس لە کەسایەتییەکی خراپ و بەهێز دەکات کە بە جۆکەر ناسراوە، لەگەڵ کۆمەڵێک دیالۆگی بەهێز و پڕواتا. تریلۆجیەکە بریتییە لە فیلمەکانی (The dark knight rises, Batman begins  لەگەڵ The dark knight).

باوترن دیالۆگەکانی The dark knight

  1. بڕوام وایە هەر شتێک بە ئاسانی وێرانی نەکردیت، بەهێزترت دەکات.
  2. گەورەم ئێمە بۆ دەکەوین؟ بۆ ئەوەی فێربین چۆن هەستینەوە.
  3. شێتی، هەروەک ئاگاداری، زۆر لە هێزی کێشکردن دەچێت، تەنیا پێویستی بە پاڵنانێکی بچووک هەیە.
  4. ئەوەی کە لە ناخمدایە من نیم، ئەوەی ئەنجامی دەدەم کەسایەتی من دیاری دەکات.
  5. یان دەبێت وەک پاڵەوان بمریت، یاخود تەمەنێک بژیت هەتا خۆت وەک ناپیاو دەبینیت.
  6. کۆمەڵێک پیاو هەن، سووتانی جیهان تاکە شتە کە حەز بە بینینی دەکەن.
  7. وەک هەر پیاوێک، لە گۆشت و خوێن، پشتگوێ دەخرێم، لەوانەشە تێك بشکێنرێم. بەڵام وەک هێما .... وەک هێما خراپ ناکرێم، دەتوانم ببم بە هەمیشەیی.
  8. وا بیردەکەیتەوە کە تاریکی پشت و پەناتە.
  9. هیچ کات وشەی (سوپاست دەکەم)م بەکارنەهێناوە، و تۆش ناچار نیت بەکاری بهێنیت.
  10. دەکرێت پاڵەوان هەر کەسێك بێت، تەنانەت کەسێک کە کارێکی سادە و ورەپێدەر بکات وەک پاڵتۆیەک بخەیتە سەر شانی کوڕێكی بچووک تا وای لێبکەیت بزانێت جیهان کۆتایی پێ نەهاتووە.
  11. ئەو هەموو جدیاتە بۆ؟
  12. ئەگەر خۆت کرد بە زیاتر لە پیاوێک، ئەگەر خۆت وەفادار بکەی بۆ نموونەیی بوون، ئەگەر ئەوان نەتوانن تۆ بوەستێنن، ئەوا بەتەواوەتی دەبیت بە شتێکی تر.
  13. بۆ ئەوەی بتوانیت یاری بە ترسی ئەوانی تر بکەیت، پێویستە سەرەتا جڵەوی ئەو ترسە بکەیت کە خۆت هەتە.
  14. مردن چاوەڕێت ناکات تا ئەو کاتەی ئامادە ببیت بۆی، مردن دادپەروەر نییە و ڕێز لە هەست و سۆز ناگرێت.
  15. هەمیشە گرنگی بە ژینگەی دەوروبەرت بدە.
  16. شانۆگەری و تەڵەکەبازی دوو هۆکاری کاریگەرن.
  17. پێویستە ببیت بە زیاتر لە پیاوێک لە مێشکی ڕکابەرەکەت.
  18. بەدکارەکان  تەشەنە دەکەن بە ئاسان تێگەیشتنی کۆمەڵگە.
  19. ڕاهێنان هیچ نییە! ویست هەموو شتێكە، ویستت بۆ کردەوە.
  20. توڕەییت هێزێكی گەورەت پێ دەبەخشێت، بەڵام گەر ڕێگەی پێ بدەیت، لەناوت دەبات.
  21. دادپەروەری  یەکگرتوویییە، تۆڵە کردنەوە بۆ ئەوەیە هەست بە باشتر بکەی.
  22. ئەوەی بەڕاستی لێی دەترسیت لە ناخی خۆتدایە، لەو هێزەی هەتە دەترسیت، لە توڕەیی خۆت دەترسیت، ئەوەی وات لێ دەکات کاری مەزن و مەترسی بکەیت پێویستە گەشتێک بە ناخی خۆتدا بکەیت.
  23. لە ترسەکانتەوە هەناسە بدە، ڕووبەڕوویان ببەرەوە، بۆ ئەوەی بە سەر ترسەکەتدا زاڵ ببیت، دەبێت بترسیت، خراپترین ترسەکانت لە باوەش بگرە.
  24. دڵسۆزییەکەت خاڵی لاوازیتە، دوژمنەکانت بەشداری تێدا ناکەن.
  25. ئەگەر بە خەیاڵ وای دابنێیت کە لە خۆشیدایت، لەوانەیە بە ڕێکەوت کەمێک خۆشیت دەست بکەوێت.
  26. کاتێك دارستان بە شێوەی خۆڕسک گەشە دەکات. سوتانێک کە دارستان پاک بکاتەوە لە ڕووەکە زیادەکان، شتێکی سروشتییە و لێێ ڕاناکرێت.
  27. ئەگەر کەسێک لەسەر ڕێی دادپەروەری وەستا، ئەوە تۆ بە ئاسانی لە پشتیەوە دەڕۆیت و خەنجەر دەکەیت بە دڵیدا.
  28. ئەگەر لە شتێکدا بەهرەمەندیت، هەرگیز بەخۆڕایی ئەنجامی مەدە.
  29. هیچ کەس ناتۆقێت کاتێک هەموو شتێک بەو شێوەیە بڕوات بەڕێوە کە پلانی بۆ دانراوە، تەنانەت ئەگەر پلانەکە ترسناک بێت.
  30. تاریکترین ساتەکانی شەو پێش خۆرهەڵاتنە.


سەرچاوەکان



1220 بینین