زیانەکانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵ

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-27-19:16:00 - کۆدی بابەت: 9576
زیانەکانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ساردەمەنییەکان (بە عەرەبی: آيس كريم، بە ئینگلیزی: ice cream)، وەکوو ئایسکرێم و دۆندرمە و جۆرەکانی، لەو خواردنانەن کە لە کۆتایی وەرزی بەهار و بەتایبەت لە هاویندا خواستێکی زۆریان لەسەرە، منداڵ و گەورە ڕەنگە ڕۆژانە بیخۆن، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا زیانی تەندروستیی دەبێت.

 زیانەکانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ تەندروستی منداڵ 

  1. هۆکارە بۆ زۆربوونی کێش و قەڵەوی چونکە بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە.
  2. بێ هێزی کۆئەندامی بەرگریی جەستە.
  3. ژەهراویبوون بە بەکتریا و ڤایرۆس کە لەڕێگەی ساردەمەنیی سەردانەپۆشراوەوە دەگوازرێتەوە، لە نیشانەکانی سکچوون، ڕشانەوە، ئازاری سک.
  4. زیادبوونی ئەگەری هەوکردنی قوڕگ و لەوزەتێنەکان.
  5. زیادبوونی ئەگەری کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پووک.
  6. دەرکەوتنی نیشانەکانی هەستیاریی بە شیر یان هەرس نەکردنی لاکتۆز.
  7. سەرئێشەی دوای ئایسکرێم و ساردەمەنی، ڕەنگە لە هەندێک کەسدا ڕووبدات.
  8. پێویستە ساردەمەنی بە هیچ شێوەیەک نەدرێت بە منداڵی خوار یەک ساڵ.

خۆراکی جێگرەوەی ساردەمەنییەکان

  1. شەربەتی میوەی فرێش لە ماڵەوە ئامادەبکرێت و بخرێتە ساردکەرەوەوە، لە ناو قاڵبی جیاوازدا لەگەڵ کەمێک تامی ڤانێلا یان شوکلاتەی تێبکرێت و بدرێت بە منداڵ، یان وەک شێوەی ئەزبەرید بخورێت و باشترە شەربەتەکە بەتڵپە و ڕیشاڵی میوەکەوە بخرێتە فرێزەرەوە.
  2. میوە قاش بکرێت و بەشێوەی جوان و سەرنجڕاکێش بخرێتە ساردکەرەوە و بە بەستوویی بدرێت بە منداڵ.  
  3. تا درەنگتر ساردەمەنی بدرێت بە منداڵ باشترە، نابێت بەبڕێکی زۆر ببرێتە ماڵەوە و ڕۆژانە زیاتر لە دانەیەک بدرێت بە منداڵ.


سەرچاوەکان



408 بینین