کاتێك کێشەت لەگەڵ هاوسەرەکەت هەیە ئەم هەڵانە مەکە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-30-22:26:00 - کۆدی بابەت: 9621
کاتێك کێشەت لەگەڵ هاوسەرەکەت هەیە ئەم هەڵانە مەکە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هاوسەرگیری (بە عەرەبی: زواج، بە ئینگلیزی: marriage)، بریتییە لە گرێبەستێکی ڕەزامەندانە لە نێوان ژن و پیاودا کە بەھۆیەوە ھەریەكە بۆ ئەوی تر بەپێی شەرع حەڵاڵ دەبێت و مەبەست لێی دروستکردنی خێزانە لەسەر بنچینەی خۆشەویستی و بەزەیی و بەرپرسیارێتی ھاوبەش. هیچ پەیوەندییەکیش نیە کە شەڕ و دەمەقاڵەی تیادا نەبێت، بەڵام تەنها ئەو پەیوەندییانە بەردەوامیان دەبێت کە لەو کاتانەدا مامەڵەی دروست لەگەڵ یەکتریدا دەکەن و کارێک ناکەن کە دواتر لێی پەشیمان بن.

هەڵەکان

هاوسەران لە کاتی شەڕ و دەمەقاڵەدا کۆمەڵێک هەڵە ئەنجام دەدەن و دواتر زیان بە پەیوەندییەکەیان دەگات و هەڵەکانیش ئەمانەن:

  • ڕەتکردنەوەی نزیکبوونەوە لە هاوسەرەکەت
  • شەڕ کردن لەسەر زیاتر لە بابەتێک
  • تاوانبار کردنی یەکتری
  • قسەنەکردن و بێ دەنگ بوون
  • گوێ نەگرتن بۆ یەکتری
  • دەنگ بەرزکردنەوەی زۆر بەسەر یەکتریدا
  • بەکارهێنانی وشەی زبر و ناخۆش
  • بەکارهێنانی پەیوەندیەکەتان وەک بارمتە
  • گفتوگۆکردن لەکاتی برسێتی و ماندوێتیدا
  • زیادەڕوەیکردن لە بەکارهێنانی وشەکانی "هەمیشە و هەرگیز"


سەرچاوەکان



1129 بینین