جەمال موفتی

له‌لایه‌ن: - بەهەشت ناجی بەهەشت ناجی - به‌روار: 2022-08-01-22:41:00 - کۆدی بابەت: 9654
جەمال موفتی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

جەمال موفتی (بە ئینگلیزی: Jamal mwfty) کوڕی میرزا حوسەین ساڵی ١٩٥٦ لە شاری مەھاباد لەدایکبووە، هەتاوەکو قۆناغی دواناوەندی ھەرلە مەهاباد خوێندوویەتی. لە سەرەتای لاوێتییەوە خولیای ھونەری بووە و گۆرانی وتووە.

ژیانی ھونەری

جەمال قوتابی مەکتەبی تاهیر تۆفیق و عەلی مەردان بووە و لە پەنا ئەوەشدا حەسەن زیرەک و محەمەد ماملێ زۆر لەسەری کاریگەر بوون. لەگەڵ ھاوڕێ ھونەرمەندەکانی عەبدوڵڵا وەیسی و کەریم بلووری دەستی بە کاری ھونەری کردووە، ساڵی ١٩٧٦_١٩٧٧ لە (خانەی جەوانانی مەھاباد) لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی چەن گۆرانییەکی پێشکەش کرد. زۆربەی بەرھەمەکانی لە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەھاباد و بە یارمەتی قادر سەیاحی تۆمار کراون. ماموستا تاهیر تۆفیق بە نامەیەک وەسفی دەنگی جەمالی کردووە و مۆڵەتی پێداوە مەقام و گۆرانییەکانی بڵێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جەمال موفتی خۆی زۆر دەنگی نوێی ئەوکاتی وەکوو میکائیل پێ گەیاندووە. بەرھەمەکانی ئەم ھونەرمەندە دوو بەشی (شۆڕشگێڕانە) و (ئەویندارانە) لەخۆ دەگرن؛ کە یان بە شێوەی دەنگ یان بە شێوەی کلیپی ڕەش و سپی لەبەر دەستن. موفتی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ھونەر و موزیکی کوردی دانا و جگە لە وتنەوەی گۆرانی گۆرانیبێژانی تر شێوازی تایبەت بە خۆیشی ھەبوو.

ژیانی پێشمەرگایەتی

جەمال موفتی ھونەرمەندێکی پێشمەرگە و ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. دوای ئەوەی کوردستان کەوتەوە ژێر دەستی پێشمەرگە لە بۆکان بوو بە مامۆستا و دواتر لەگەڵ داخرانی قوتابخانەکان ڕووی لە شاخ کردەوە. 

کۆچیدوایی

ساڵی ١٩٨١ لە نزیک چوارچرا بە دەستی ڕژیمی ئێران شەھید کرا و لە گۆڕستانی شاری بۆکان بە خاک ئەسپێردرا.

بەرھەمەکانی

بەشێک لە بەرھەمەکان:

  1. کیژەکەی کافرۆش
  2. گوڵاڵە سوورە
  3. تۆ نامری چاوەکانم
  4. مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم
  5. کوڕە مەکە
  6. غەریبم
  7. من جوتیارم
  8. دەست گرن
  9. ئەی موتریبی حەریفان
  10. نەمام نەمامە
  11. کراس زەدرێ
  12. ئەی وەی زارا
  13. سەیری زەمان
  14. بارانە
  15. خاڵۆ ڕێبوار
  16. بیرەوەری دووی ڕێبەندان
  17. کارگەرین جەنگاوەرین
  18. سەدەی بیستەمە
  19. کوورەی یادگار
  20. دەخیلم
  21. لیمۆ ھەی لیمۆ
  22. تۆی نازەنینم
  23. بەھار ھاتەوە
  24. شلێ یار
  25. کۆڵان بە کۆڵان
  26. ھەی ھەرمێ
  27. داماوم
  28. بە ناڵەی بێدەنگ
  29. من گرفتارم
  30. بای نەسیم


سەرچاوەکان



405 بینین