سانع ژاڵە

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-08-03-23:40:00 - کۆدی بابەت: 9681
سانع ژاڵە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سانع ژاڵە (بە ئینگلیزی: Sane Zhala)، خوێندکارێکی کوردی بەشی هونەر و نمایشەکان بوو لە زانکۆی تاران، لە ٢٢ی ئایاری ١٩٨٥ لەدایکبووە، لە ١٤ی شوباتی ٢٠١١ لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی ٢٥ی ڕێبەندانی خوێندکاران کوژراوە، چۆنیەتی گیان لەدەستدانی لە زمانی هاوڕێیانییەوە گێڕدراوەتەوە، هەروەها ماڵپەری (سحام نیوز) وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا سانع لەگەڵ ئایەتوڵا مونتەزری دەبینرێت، بەڵام بەپێی سەرچاوەکان و وتەی کەسوکاری ئەم وێنەیە دروستکراو بووە و ڕاست نەبووە.

سانع لە کورتە فیلمێکی ناڕەزایتی سەبارەت بە هەلومەرجی کۆمەڵگا بە ناوی (آجری در دیوار) (خشتێک لە نێو دیوار) ڕۆڵی گێڕابوو کە لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرا چونکە مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی پێ نەدرا بوو.

ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی سانع ژاڵە لە رۆژی ٢٧ی رێبەندانی ٢٠١١ بە بەشداری ڕێژەیەکی زۆری خەڵک و قوتابیانی زانکۆی هونەری تاران بەڕێوەچوو، کە ئەم ڕێوڕەسمە بووە هۆی پێکدادان لەنێوان هێزەکانی لایەنگەری حکوومەت و هیزەکانی دژ بە حکوومەت کە تێیدا ژمارەیەک خوێندکار کەوتنە بەر هێرش و هەندێکیش دەست بەسەرکران.


سەرچاوەکان



182 بینین