گۆجۆ ساتۆرۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-04-10:33:00 - کۆدی بابەت: 9684
گۆجۆ ساتۆرۆ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گۆجۆ ساتۆرۆ (بە ئینگلیزی: Satoru Gojo، بە عەرەبی: كوجو ساتورو) کارەکتەرێکی خەیاڵییە لە مانگای جوجوتسو کەیسنی نووسەر گێگێ ئاکوتامی. بۆ یەکەمجار لە کورتەزنجیرەی قوتابخانەی تەکنیکی نەفرەتی گەورەی تۆکیۆ (Tokyo Metropolitan Curse Technical School) وەک ڕاهێنەری یوتا ئۆکۆتسۆ لە ئامادەیی جوجوتسوی پارێزگای تۆکیۆ ناسێندرا. لە زنجیرەی جوجوتسو کەیسندا گۆجۆ هەمان ڕۆڵ دەگێڕێت، بەڵام ڕاهێنەرایەتی خوێندکار یووجی ئیتادۆری دەکات کە تووشی نەفرەتێکی هاوشێوە دەبێت، یارمەتی دەدات بەهێزتر بێت، لە هەمان کاتدا کارەکتەرەکانی تری زنجیرەکە دەپارێزێت.

گێگێ ئاکوتامی گۆجۆی بە شێوەیەک دروست کردووە کە کەسێکی زۆر بەهێز بێت و لە هەمان کات بەسۆز بێت بۆ خوێندکارەکانی. کاری دەنگی لەلایەن یووچی ناکامورا بە زمانی ژاپۆنی بۆ ئەنجام دراوە لە وەرگێڕانی ئەنیمەیشنەکانی MAPPA.

ئەو کارەکتەرە لەلایەن میدیاکانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا بەهۆی سروشتی هێمن و دەسەڵاتە گەورەکەی کە لە کاتی پاراستنی خوێندکارەکانیدا نیشانی دەدا.

دەرکەوتن و شێوە

ساتۆرو پیاوێکی باڵابەرزە و جەستەیەکی لاوازی هەیە و تەمەنی لە بیستەکانی کۆتاییدایە کە بە تاڕادەیەک سەرنجڕاکێش دادەنرێت، زیاتریش بەهۆی سیماکانی دەموچاویەوە. قژی سپیی بەفرینە و شەش چاوی هەیە کە ڕەنگیان شین و زیندووە. ساتۆرو بە شێوەیەکی ئاسایی چاوەکانی بە چاوبەستێکی ڕەش دادەپۆشێت کە قژی لەسەریدا شۆڕ دەبێتەوە، کاتێک جلوبەرگێکی سادە لەبەر دەکات چاویلکەی خۆر لە چاوی دەکات و قژی دەخاتە خوارەوە بۆ ئەوەی بگاتە بنی ملی. ساتۆرو حەزی لە پۆشینی جلوبەرگی گرانبەهایە.

یەکەم دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ جوجوتسو کەیسن 0، وەک مامۆستایەکی جادووگەر لە قوتابخانەی ئامادەیی جوجوتسو لە تۆکیۆ کار دەکات. هێزی نەفرەتی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی دەوروبەری بە شێوازی بێشومار. هەرچەندە نازناوی ئەو بە 'بەهێزترین'ـە و خۆشی ڕایگەیاندووە، بەڵام زۆربەی هاوپەیمانان و دوژمنەکانیشی ئەوە ڕەت ناکەنەوە و بە یەکێک لە مەترسیدارترین کەسە زیندووەکانی دەزانن.

گۆجۆ لە جوجوتسۆ کەیسن 0 وەک جادووگەرێکی جوجوتسو ناسێنراوە، بە ڕێنمایی یوتا ئۆکۆتسۆی گەنج کە باوەڕی پێ دەهێنێت پەیوەندی بە قوتابخانەی تەکنیکی نەفرەتی گەورەی تۆکیۆ بکات بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی ریکا بکات. لەم ماوەیەدا گۆجۆ وا لە ئۆکۆتسۆ دەکات لەگەڵ پاندا و ماکی زینین و تۆگێ ئینۆماکی ڕاهێنان بکات بۆ ئەوەی یارمەتی ئۆکۆتسو بدات لە کۆنترۆڵکردنی نەفرەتی خۆیدا لە هەمان کاتدا یارمەتی دەدات لە پەرەپێدانی هاوڕێیەتی نێوانیان.

نەفرەتی ئۆکۆتسۆ سوگورو، گێتۆ بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، جادووگەرێکە کە دۆستایەتی لەگەڵ گۆجۆ هەیە بەڵام لە هەمان کاتدا پەیوەندییەکی دژبەرانە لەگەڵیدا دەهێڵێتەوە. گێتۆ ئاواتەخوازە جیهانێکی تاک شامان دروست بکات. کاتێک نەفرەتی ئۆکۆتسۆ هێزی پێدەبەخشێت کە گێتۆ ببەزێنێت گۆجۆ دەردەکەوێت و گێتۆ دەکوژێت. پاشان یارمەتی ئۆکۆتسۆی گەنج دەدات بۆ ئەوەی لە سروشتی ڕاستەقینەی هێزەکانی تێبگات.

زانیاریی گشتی

  • هیچ خولیایەکی نییە، چونکە زۆرینەی ئەو شتانەی دەیەوێت دەتوانێت بەدەستی بهێنێت.
  • حەزی بە خواردنە شیرینەکانە و کەمترین خواردەمەنی حەزی لێی بێت کحوولە.
  • گۆجۆ لە یەکەمین ڕاپرسی بەناوبانگی کارەکتەرەکانی مانگاکەدا بە ١٦,٩٢٣ دەنگ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
  • باڵای ١٩٠ سانتیمەترە.
  • بەڕێوەبەری قوتابخانە یاگا کاتێک خوێندکار بوو مامۆستای گۆجۆ بوو.
  • ناوی ‘Satoru’ ناوێکی ژاپۆنی پیاوانەیە کە لە کردارێکی ژاپۆنی وەرگیراوە بە واتای "زانین" یان "تێگەیشتن". دەتوانرێت ساتۆرو بە بەکارهێنانی پیتی جیاوازی کانجی بنووسرێت، کە بە واتای (悟る) "لە ڕووی ڕۆحییەوە بەئاگا ببیتەوە" یان "گەیشتن بە تێگەیشتنێکی باڵاتر". واتای ناوەکانی تر بریتین لە "ڕۆشنگەری" (悟)، "دانایی" (智)، و "فەلسەفە" (哲).


سەرچاوەکان



299 بینین