لە شەوێکدا - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-08-06-21:50:00 - کۆدی بابەت: 9728
لە شەوێکدا - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

لە شەوێکدا

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: لە شەوێکدا

«با»یەک دای لەسەر و قژم سەر و قژم، بوون بە لق و پۆپی دارێ. 
دار هەنارێ گوڵێکی خۆی گرتە سنگم
سنگیشم بوو بە گوڵجاڕێ. 
کچێک قومێ ماچی دامێ و
دوو لێوم بوون بە ڕووبارێ. 
کە منداڵێکی ڕواندایش، سەری خۆی و
مەمکی دایکی و
دەستی باوکی
لەڕێی TVەوە بۆ ناردم
دارم کوێر بوو
گوڵجارەکەم کۆچی کرد و
ڕووبارەکەم شینی کرد و
من ئەو شەوە هەڵبەستێک بووم
تا بەیانی تەم دای گرتم!


سەرچاوەکان



285 بینین