تەیسیر جەعبەری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-07-15:06:00 - کۆدی بابەت: 9735
تەیسیر جەعبەری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تەیسیر مەحموود محەمەد جەعبەری یان ئەبوو مەحموود (بە ئینگلیزی: Tayseer Jabari، بە عەرەبی: تيسير الجعبري)  فەرماندەیەکی سەربازی فەڵەستینییە، بە دووەم سەرکردەی سەربازیی سەرایا قودس ناسراوە، بەو پێیەی لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ تاوەکوو تیرۆرکردنی، پۆستی فەرماندەیی ناوچەی غەززە و باکووری کەرتی غەززەی لە سەرایا قودسدا هەبووە. ئەمەش دوای بەها ئەبوو عەتا، کە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن ئیسرائیلەوە تیرۆرکرا.

ژیان

تەیسیر مەحموود محەمەد جەعبەری، لەدایکبووی ١٩٧٢/١/١٨ شاری غەززە و دانیشتووی گەڕەکی شوجاعییەی شاری غەززە بووە. جەعبەری پێشتر سەرۆکی لقی ئۆپەراسیۆنەکانی سەرایا قودس بووە، دواتر لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بووە بە فەرماندەی غەززە و بەرەی باکوور، لە شەڕی غەززەی ٢٠١٢ و ٢٠١٤دا دووجار لە هەوڵی تیرۆرکردنی ڕزگاری بووە لەلایەن ئیسرائیلەوە.

تیرۆرکردن

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٥ی ئابی ٢٠٢٢، پەخشی کەناڵی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەناکاو و بەرفراوان لە شاری غەززە، جەعبەرییان تیرۆر کردووە، دواتریش لەلایەن وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییەوە پشتڕاستکرایەوە.


سەرچاوەکان



292 بینین