چۆنیه‌تی پاراستن‌ و چاره‌سه‌ركردنی شوختی ئۆتۆمبێل

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-07-15:12:00 - کۆدی بابەت: 9736
چۆنیه‌تی پاراستن‌ و چاره‌سه‌ركردنی شوختی ئۆتۆمبێل

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

شوختی ئۆتۆمبێل (بە عەرەبی: كيفية الوقاية من خدوش السيارة ومعالجتها، بە ئینگلیزی: How to prevent and treat car scratch)، كاتێك ئۆتۆمبێلە‌كە‌مان بە‌هۆی بە‌ركە‌وتنی ئۆتۆمبێل، یان تە‌نە‌ جیاوازە‌كان شوخت دە‌كە‌وێتە‌ بۆیاخە‌كە‌ی، سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ی ڕووكاری دە‌رە‌وە‌ی ئۆتۆمبێلە‌كە‌ ناشرین دە‌كات هاوكات ئە‌گە‌ر شوختە‌كە‌ قووڵ ‌و زۆر بێت، لە‌نرخی ئۆتۆمبێلە‌كە‌ دادە‌بە‌زێنێت‌ و پێویستی بە‌بڕێک پارە‌ش دە‌بێت، بۆ چاككردنە‌وە‌‌ و چارە‌سە‌ركردنی. هە‌موو شۆفێرێك بە‌م حاڵە‌تە‌ زۆر نیگە‌ران دە‌بێت، بە‌تایبە‌تی ئە‌وانە‌ی گرنگی بە ‌ئۆتۆمبێلە‌كانیان دە‌دە‌ن ‌و خۆشیان دە‌وێن، هاوكات زیانە‌كە‌ش زۆرتر دە‌بێت ئە‌گە‌ر ئۆتۆمبێلە‌كە‌ مۆدێرن بێت.

ڕێنماییەکان

  1. لە‌كاتی شۆردنی ئۆتۆمبێلدا سە‌رە‌تا لە ‌سە‌رە‌وە‌ دە‌ست بە ‌شۆردنی ئۆتۆمبێلە‌كە‌ بكە‌ بۆ خوارە‌وە.
  2. لە‌كاتی شۆردنی ئۆتۆمبێلدا ئیسفنجە‌كە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی بازنە‌یی بە‌كاربهێنە ‌‌و هە‌رگیز ئیسفنجی وشك مە‌دە‌ لە‌ بۆیاخی ئۆتۆمبێلە‌كە‌ت.
  3. كۆنتێنە‌رێك "تە‌شت" بە‌كاربهێنە‌‌ و دڵنیاببە‌رە‌وە‌ ئیسفە‌نجە‌كە‌ت پاك بێت ‌و لە‌گە‌ڵ پیسبوونی بە‌ قوڕ ‌و لم، پاكی بكە‌رە‌وە ‌‌و دواتر دە‌ستبكە‌رە‌وە‌ بە‌شۆردنی.
  4. ویل ‌و تایە‌كانت بە‌ ئیسفە‌نجێكی تر بشۆ‌رە و هە‌رگیز ئە‌و ئیسفە‌نجە‌ بۆ بۆدی ‌و بۆیاخی ئۆتۆمبێلە‌كە‌ بە‌كارمە‌هێنە.

لە‌كاتی پۆڵیشكردنی ئۆتۆمبێلدا، پێویستە‌ لە شوێنێكی سێبە‌ر بووەستێنرێت ‌و زۆر گە‌رم نە‌بێت، بۆ ئە‌وە‌ی بەخێرایی  پۆڵیشە‌كە‌ وشك نە‌بێتە‌وە‌. بە پارچە ‌قوماشێكی گونجاو پۆلیشە‌كە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی بازنە‌یی لە‌ بۆیاخی ئۆتۆمبێلە‌كە‌ بدرێت ‌و دوای تە‌واو بوونیشی بە‌ پارچە‌ قوماشی گونجاو لاببرێت.

چارەسەرکردنی شوختی ئۆتۆمبێل

شوخت لە‌كاتی ڕووداوی سوك ‌و بە‌ركە‌وتنی تە‌نە‌كان ‌و یاخود بە‌دە‌ستی ئە‌نقە‌ست دروست دە‌بێت، ئە‌گە‌ر شوختە‌كە‌ زۆر قووڵ نە‌بوو دە‌توانرێت لە‌ ڕێگە‌ی پۆڵیشە‌وە‌ چارە‌سە‌ر بكرێت، یان لە‌ڕێگە‌ی قە‌ڵە‌می تایبە‌تی بۆیاخە‌وە‌.

لە‌ حاڵە‌تێكیشدا ئە‌گە‌ر شۆفێر نە‌یتوانی خۆی شوختە‌كە‌ چارە‌سە‌ربكات، پێویستە‌ سە‌ردانی دوكانی بۆیاخچی تایبە‌تی ئۆتۆمبێل بكات، بۆئە‌وە‌ی لە‌ڕێگە‌ی ئامێری تایبە‌تە‌وە‌ ئۆتۆمبێلە‌كە‌ پۆڵیش ‌و كرێم بكرێت، ئە‌گە‌ر شۆفێر خۆیشی نە‌یتوانی قە‌ڵەمكاری شوێنی شوختە‌كە‌ بكات، ئە‌وا دە‌توانێت بیسپێرێت بە ‌وە‌ستا‌ و بۆیاخچییە‌كان.


سەرچاوەکان



503 بینین