ئەو ڕەفتارانەی ئاماژەن بۆ ئەوەی کەسێک خۆشیدەوێیت

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-10-09:46:00 - کۆدی بابەت: 9775
ئەو ڕەفتارانەی ئاماژەن بۆ ئەوەی کەسێک خۆشیدەوێیت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

خۆشەویستی (بە عەرەبی: حب، بە ئینگلیزی: Love) مەودایەکی فراوان لە هەست و سۆزی ئەرێنی دەگرێتەوە، کە زۆربەی ئەم هەستە دەروونییە چاکەکاری زۆر و ئاواتی باش و قووڵترین ئارەزووی کەسی و سادەترین خۆشی دەگرێتەوە. ڕەنگە وتنی وشەی خۆشمدەوێی ئاسان بێت، بەڵام ئەمە تەنها ڕێگا نییە بۆ دڵنیاکردنەوەی کەسێك لەوەی خۆشتدەوێت، هەندێك کەس خۆشەویستیی ڕاستەقینەیان لەڕێگای کۆمەڵێك ڕەفتارەوە دەردەبڕن.

ڕەفتارەکان کە ئاماژەن بۆ خۆشەویستی

  1. بە بەردەوامی گوێت بۆ دەگرێت و هەرگیز بێزار نابێت.
  2. هەوڵدەدات زۆرترین کاتت لەگەڵدا بەسەر ببات.
  3. هانت دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت.
  4. هەرکات پێویستت پێی بێت یارمەتیت دەدات.
  5. لەلای کەسە نزیکەکانی (خێزانەکەی و هاوڕێکانی) باست دەکات.
  6. تەنانەت ئەگەر لەشوێنێکی قەرەباڵغیشدا بن دەربڕین و ڕەفتارەکانی هەر وەکوو پێشووە.


سەرچاوەکان



960 بینین