چۆن پارە بۆ هاوسەرگیری کۆدەکەیتەوە؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-10-10:44:00 - کۆدی بابەت: 9776
چۆن پارە بۆ هاوسەرگیری کۆدەکەیتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

داهات (بە ئینگلیزی: income، بە عەرەبی: الدخلبەھۆی کەمی داھات و خراپی باری داراییەوە، ھەندێک کەس و بەتایبەتی گەنجان پڕۆسەی ھاوسەرگیری دوادەخەن، بەڵام دەتوانرێت بە چەند ڕێگایەک پارەیەکی کەم پاشەکەوت بکرێت بۆ ئەو مەبەستە.

لێرەدا باسی ئەو ڕێگایانە دەکەین تاکوو بتوانرێت پارە پاشەکەوت بکرێت بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیری لەلایەن گەنجانەوە، پڕۆسەی هاوسەرگیری پێویستی بە خەرجی هەیە، بەڵام دەتوانرێت خەرجی کەمبکرێتەوە. هەروەها پێویستە لەکاتی دەستگیرانداریدا بیر لە ئەنجامدانی ئاهەنگ و دروستکردنی ماڵێکی بچووک بکرێتەوە، ئەمەش بە پاشەکەوتکردنی پارە و کەمکردنەوەی خەرجی دەکرێت.

ڕێگاکانی پاشەکەوتکردن

  1. نووسینی پێداویستییەکان و ئەنجامدانی خەمڵاندن بۆ نرخەکانی، ئامادەکردنی پەڕەیەکی تایبەت بەم بەشە.
  2. پێویستە گرنگی بدرێت بە پێداویستییە سەرەکییەکان و لاوەکییەکان وەلا بنرێت.
  3. دەتوانرێت بۆ گۆڕینەوەی ئەنگوستیلە تەنھا خوانێک بۆ ھەردوو خێزان سازبکرێت.
  4. ئەنجامدانی ئاھەنگی سادە و شایستە بۆ گواستنەوە بە کەمترین تێچوو.
  5. بانگهێشتکردنی میوانی کەم و کەسانی زۆر نزیک بۆ ئاھەنگی ھاوسەرگیری.
  6. دروستنەکردنی کارتی بانگهێشت.
  7. کۆکردنەوەی ڕێوڕەسمەکان لە یەک ئاھەنگدا.
  8. کەمکردنەوەی ڕۆژەکانی مانەوە لە گەشتی مانگی ھەنگوینی.


سەرچاوەکان



690 بینین