یوسرا ڕەجەب

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-11-13:44:00 - کۆدی بابەت: 9794
یوسرا ڕەجەب

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یوسرا ڕەجەب (بە عەرەبی: يسرى رجب، بە ئینگلیزی: Yusra Rajab)، ناوی تەواوی یوسرا ڕەجەب کەمەرە و لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری خانەقین لە بنەماڵەیەکی کوردی فەیلی لەدایکبووە. پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ نوێنەرایەتی پارێزگای سلێمانییە.

ژیان

یوسرا ڕەجەب کەمەر لە ساڵی ١٩٧٧ لەشاری خانەقین سەر بە پارێزگای دیالە‌ لە بنەماڵەیەکی کوردی فەیلی لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠٠٢ بڕوانامەی ماستەری یاسای نێودەوڵەتی گشتی لە زانکۆی سلێمانی وەرگرتووە. ئەندامی دامەزراوەی مافی مرۆڤی IWPR لەپارێزگای دیالەیە. ماوەیەک وەکوو ڕاوێژکاری یاسایی و وێژە و زمانی عەرەبی لە ڕاگەیاندن کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٣ پرۆگرامێکی تایبەت بە ژنان لە ڕادیۆی تەوار لە سلێمانی پێشکەش کردووە. لەهەمانکاتدا وەکوو مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان کاری کردووە. جگە لەمە وەکوو پارێزەر لە سلێمانی و دیالە کاری کردووە. یوسرا ڕەجەب لە ھەڵبژاردنی پارێزگاکان لە ساڵی ٢٠٠٩ لە لایەن لیستی گۆڕانەوە کاندید بوو.

ئەندامێتیی پەرلەمان

یوسرا ڕەجەب ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ھەرێمی گەرمیانە. لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ـی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ نوێنەرایەتی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی نەوەی نوێ ژمارە ١٢٠ کاندید بوو و ھەڵبژێردرا. لە پەرلەمانی عێراق ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێیە.


سەرچاوەکان



305 بینین