بۆ ئەوەی لە هاوسەرەکەت نزیک بیت ئەم هەنگاوە جێبەجێ بکە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-16-14:20:00 - کۆدی بابەت: 9862
بۆ ئەوەی لە هاوسەرەکەت نزیک بیت ئەم هەنگاوە جێبەجێ بکە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ژیانی هاوسەرگیری (بە عەرەبی: الحياة الزوجية، بە ئینگلیزی: marriage life). باسکردنی شتەکان و گلەیی کردن لەبارەی شتە ناخۆشەکانی ژیانی ڕۆژانەوە جگە لەوەی یارمەتیدەرە بۆ ئارامبوونەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نزیکی نێوان دوو هاوسەرەکە زیاتر دەکات.

توێژینەوە

لە توێژیەوەکەدا کە لە زانکۆی جینا لە ئەڵمانیا ئەنجامدرا، ١٠٠ هاوسەر بەشداربوون کە نیوەیان تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵیدا بوو نیوەکەی دیکە ٧٠ بۆ ٨٠ ساڵ بوون باسکراوە.

هاوسەرەکان بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ لە توێژینەوەکەدا بەشداربوون، تێیدا ڕادەی تووڕەیی، خەمباری، بێ هیوایی، دڵەڕاوکێیان دیاری دەکرد لەگەڵ ئاستی نزیکییان لە هاوبەشی ژیانیانەوە لەو کاتەدا.

دەرئەنجام

دوای دوو ساڵ و نیو داوا لە هاوسەرەکان کرا دووبارە ئاستی نزیکییان لە پەیوەندییەکەیان دیاری بکەن، ئەنجامەکان دەریانخست کە بەشداربووەکان ئاشكرایانکردووە کە هەستییان کردووە لە هاوبەشی ژیانیان نزیکترن کاتێك باسی شتە خراپەکانی ڕۆژەکەیانیان بۆ کردوون یان گوێیان لێبووە لێیانەوە.

باسکردنی گرفتەکانی ژیانی ڕۆژانە کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر پەیوەندییەکەیان دەبێت، ئەو هاوسەرانەی کە باسی تاقیکردنەوە خراپەکانیان دەکرد بۆ هاوبەشەکانیان لەماوەی ٢ ساڵ و نیودا نزیکییان زیاتر بوو.

هەروەها ئاشکرایان کردووە، کاتێك پیاوان تووشی شتێکی ناخۆش دەبن، ئەگەر بۆ هاوسەرەکانیان باسبکەن ئەوا میزاجیان کەمتر خراپ دەبێت.


سەرچاوەکان



480 بینین