گوڵاڵە نووری ئەحمەد

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-08-17-23:55:00 - کۆدی بابەت: 9887
گوڵاڵە نووری ئەحمەد

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گوڵاڵە نووری ئەحمەد (بە ئینگلیزی: Gwlala Noori Ahmad)، شاعیر، چیرۆکنووس و ڕۆژنامەنووسێکی کوردە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری کەرکووک لە خێزانێکی کورد لەدایکبووە و لە شاری مووسڵ خوێندنی عەرەبی تەواوکردووە، هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمە لە زمانی ڕووسی و بڕوانامەی دکتۆرای لە زمانی ئینگلیزی هەیە، زۆرێک لە پڕۆژە شیعرییەکانی و وەرگێڕانەکانی لەبارەی وێژەیی ڕووسییەوەیە.

ژیانی

گوڵاڵە نووری لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری کەرکووک لە گەڕەکی ئیمام قاسم لە خێزانێکی کورد لەدایکبووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ شاری مووسڵ تا خوێندنەکەی تەواو بکات و دواتریش بۆ بەغداد، دواتر بۆ ماوەیەک لە شاری دیمەشق نیشتەجێ بووە و دواتر چووەتە وڵاتی کالیفۆرنیا. گوڵاڵە نووری هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمە لە زمانی ڕووسی و بەراوردی وێژەیی کردووە لە نێوان شاعیرە ئەمریکی و عێراقییەکان کە لەسەر جەنگی عێراق نووسیویانە.

گوڵاڵە مامۆستای زمانی کوردی بووە و لە پڕۆژەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤ بەشدار بووە، لە ساڵی ٢٠١٦وە لە برۆکسل ئەندام بووە لە کۆمەڵەی نووسەرانی ئەدەبی عێراق و ئەنجومەنی مەدالیای هۆمیرۆسی ئەورووپی بۆ شیعر و هونەرەکان. شیعرەکانی ڤلادمێر فیسوتسکی بۆ سەر زمانی عەرەبی و کوردی وەرگێڕاوە کە لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوکراونەتەوە و کۆمەڵە شیعرە یەکەمەکانی لە ساڵی ١٩٩٩ بڵاوکراونەتەوە، گوڵاڵە وەک عێراقییەک و شاعیرێک خۆی لە زۆر کۆنفرانس و بۆنەی وڵاتە عەرەبییەکان و ڕۆژاوایییەکان ناساندووە، هەروەها نووسەری چەندین زنجیرە وتاری ڕۆژنامەوانییە بە زمانی عەرەبی.

خەڵات و ڕێکخستنەکانی

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ خەڵاتی ستایشکردنی بۆ باشترین بەرهەمهێنانی شیعری ڤلادمێر سایمۆنڤیچ ڤیسۆتسکی لە دەیەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕووسیا لە هۆڵەندا وەرگرتووە.

کتێبەکانی

وەرگێڕدراوە ئەدەبییەکانی بۆ سەر زمانی عەرەبی و کوردییە، هەندێک لە شیعرەکانی ڤیلادمێر فیسوتسکیش و هەندێک وەرگێرانی تریشی هەیە بۆ سەر زمانی کوردی و عەرەبی و بە پێچەوانەشەوە.

 کۆمەڵە شیعرەکانی

  1. «لحظة ینام الدولفین»، ١٩٩٩
  2. «لن یخصک هذا الضجیج»، ٢٠٠١
  3. «تقاویم الوحشة»، ٢٠٠٥
  4. «حطب»، ٢٠٠٩
  5. «قبعات مکسورة»، ٢٠١٦


سەرچاوەکان



219 بینین