موراد میرزایی

له‌لایه‌ن: - بەهەشت ناجی بەهەشت ناجی - به‌روار: 2022-08-18-20:45:00 - کۆدی بابەت: 9900
موراد میرزایی

ناوه‌ڕۆك

موراد میرزایی

موراد میرزایی ناسراو بە کاک حەیدەر(بە ئینگلیزی: Mwrad merzaiy) لەدایکبووی ١٩٥٩ لە گوندی تەختی بەستام لە پارێزگای ئیلام سیاسیەکی ناودار و مامۆستایەکی کورد بوو کە وەکوو ئەندامی ڕێکخراوی (چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران) چالاکیی دەکرد.

ژیانی

موراد میرزایی لە ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی تەختی بەستام لە بەشی ناوەندیی شارستانی چەرداوڕ لە پارێزگای ئیلام لەدایکبووە. لە تەمەنی منداڵیەوە بۆ وانەخوێندن ڕۆشتووە بۆ شاری کرماشان و ھەر لەو شارەش خوێندنی تەواو کردوە، وەک مامۆستا لە مەزرینگەی پەروەردەی کرماشان دامەزرا، لەو سەردەمە بوو بە مامۆستای گوندەکانی دەوروبەری شاری کرماشان و لەم قۆناخە لەگەڵ ڕێکخراوی (چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران) ئاشنا بووە. لە دوای شۆڕشی بەھمەنی ١٩٧٩ـی ئێران شوێنی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران ھەڵکرا و بەناچاری چووە نێو ڕیزەکانی ڕێکخراوی فیدایی کە لەو کاتە ھێزەکانی لە ژێر ناوی پێشمەرگەی فیدایی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان خەریکی شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بوون.

کۆچی دوایی

موراد میرزایی لەو ڕێکخراوە بە ناوی کاک حەیدەر ناسرابوو و لە خەباتەکان و ئۆپراسییۆنەکان بەشداریی دەکرد. لە ئەنجامدا موراد میرزایی لە شەڕ و پێکدادانێک لە جادەی سەقز-بۆکان لەگەڵ ١٠ پێشمەرگەی فیدایی دیکە لە ڕۆژی ١٢ی شوباتی ١٩٨٣ لە لایەن ھێزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.


سەرچاوەکان



205 بینین