زێی بچووک

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-25-23:44:00 - کۆدی بابەت: 10016
زێی بچووک

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زێی بچووک یان زێی کەڵوێ (بە عەرەبی: الزاب الصغير، بە ئینگلیزی: Little Zabڕووبارێکی کوردستانە کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و بە باشووری کوردستاندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە سەر ڕووباری دیجلە. درێژایییەکەی ٤٠٠ کیلۆمەترە و لە بەشێکیدا سنووری ئێران و عێراق دەستنیشان دەکات.

لە باشووری کوردستان، بەنداوی دوکان و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش بەنداوی سەردەشتی لەسەر دروستکراوە. پاش تێپەڕبوونی لە بەنداوی دوکان، سنووری ھەردوو پارێزگای ھەولێر و کەرکووک دیاریدەکات و دەڕژێتە دیجلە و لە کۆتاییدا تێکەڵی کەنداوی فارس دەبێت.

ناوەکانی

لە زۆربەی ئەو ناوچانەی کە ئەو ڕووبارەی پێدا تێدەپەڕێ، خەڵکەکەی ناوێکی تایبەت بە خۆیان لەسەرداناوە، وەکوو:

  • چۆمی کەڵوێ
  • چۆمی ڕیزی
  • چۆمی کەڵۆسێ
  • چۆمی بادیناوێ
  • چۆمی خدراوێ
  • چۆمی پردانان
  • چۆمی خاسە

ڕێڕەوی زێی بچووک

زێی بچووک لە سەرەتا و دەستپێکی بە ٢١٤٠ مەتر بەرزی لە ئاستی دەریاوە و لە ڕۆژھەڵاتەوە دەست پێدەکات و بەرەو باشوور خۆی دەڕوات و دەچێتە دۆڵێکی پان و بەرین لە ناوچەی پیرانشار و بەرەو سەردەشت درێژەی ھەیە، دۆڵەکانی سنووری پشدەر و قەڵادزێ دەبڕێت و دەڕژێتە بەنداوی دوکان و لە کۆتاییدا دەڕژێتە دیجلە.

بەشێوەیەکی گشتی زێی بچووک بەدرێژایی ساڵ ئاوی ھەیە و وشک نابێت، بەو پێیەش بە ڕووباری وەرزی ھەژمار ناکرێت. لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شارەکانی پیرانشار (بەنداوی سێلوێ و کانییە سێو) لەسەر ئەو چۆمە دروستکراون.


سەرچاوەکان



539 بینین