دراوی وڵاتی سوید چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-08-26-22:10:00 - کۆدی بابەت: 10025
دراوی وڵاتی سوید چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوید بە فەرمی شانشینی سوید  (بە ئینگلیزی: Sweden، بە عەرەبی: السويد) وڵاتێکی باکووری ئەورووپایە، لە ڕۆژاوا و باکوورەوە لەگەڵ نەرویج هاوسنوورە، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ فینلەندا هاوسنوورە، لە باشووری ڕۆژاواشەوە لەگەڵ دانیمارک هاوسنوورە.

وڵاتی سوید یەکێکە لە وڵاتە خاوەن ئابوورییە باش و پێشکەوتووەکان لە جیهاندا، یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان لە ڕووی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی و ئاستی بەرزی ژیانی هاوڵاتییان.

سوید ئابوورییەکی تێکەڵاوی هەناردەکردنی هەیە، لەوانە هێزی کارۆئاوی، تەختە و ئاسنی خاو سەرچاوەی سەرەکی ئابووری وڵاتەکەن و سەرنج دەخەنە سەر بازرگانی دەرەکی.

کەرتی ئەندازیاری سوید ڕێژەیەکی بەرچاوی هەناردە و هاوردەکردنی سوید پێکدەهێنێت، هاوکات دوورە پەیوەندییەکان و پیشەسازی ئۆتۆمبێل و پیشەسازییەکانی دەرمانیش گرنگییەکی زۆریان هەیە، هەروەها یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین هەناردەی چەک دەکات.

دراوی وڵاتی سوید چییە؟

وڵاتی سوید بەکارهێنەری دراوێکی تایبەتن بە ناوی کرۆنی سویدی، کرۆنە یان کرۆنا (بە ئینگلیزی: Swedish Krona، بە عەرەبی: كرونة سويدية) لە بازاڕی دراوگۆڕینەوەی بیانیدا (SEK) کورتکراوەی دراوەکەیە، دراوی فەرمی وڵاتی سویدە، لە نێو ئەو دراوانەدایە کە ئێستا لە بازاڕی جیهانی فۆڕێکسدا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ساڵی ١٩٧٣ـوە دراوی وڵاتی سویدە و بە هێمای (KR) دەربڕدراوە، یەک کرۆن ١٠٠ ئۆر پێکدەهێنێت، نرخی ئاڵوگۆڕی کرۆن بەندە بە سیاسەتی دراوی سویدەوە، بانکی ناوەندی وڵاتەکە سڤێریجیس ریسک بانکە، ناسراوە بە سێیەم کۆنترین بانک لە جیهاندا و کۆنترین بانکی ناوەندییە.

کرۆنی سویدی پەیوەندییەکی بەهێزی دراوی لەگەڵ دراوەکانی تری باکووردا هەیە، وەکوو کرۆنی دانیمارکی و کرۆنی نەرویجی، لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتانی تری یەکێتی ئەورووپا بەکارهێنەری یۆرۆن، بەڵام سوید و نەرویج و دانیمارک دراوی خۆیان بەکاردەهێنن.

پۆلێنەکانی دراوەکە بریتییە لە ٥٠٠ کرۆن، ٢٠٠ کرۆن، ١٠٠ کرۆن، ٥٠ کرۆن و ٢٠ کرۆن، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی ١٠، ٥، ٢ و ١ کرۆن.

بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی لەنێوان ٨,٥٠٠ بۆ ١٠,٥٩١ کرۆنی سویدییە.


سەرچاوەکان



446 بینین