میرا عەلی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-08-26-23:45:00 - کۆدی بابەت: 10029
میرا عەلی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و ژیانی

میرا عەلی (بە ئینگلیزی: Mira Ali)، گۆرانیبێژێکی کوردە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە شاری هەولێر لەدایکبووە، میرا بۆ یەکەمجار لە پڕۆگرامی ستۆدیۆی ئەستێرەکان لە کەناڵی زاگرۆس تیڤی دەرکەوت و لە بەرنامەکە پلەی دووەمی بەدەستھێنا، میرا بە یەکێک لە قوتابییەکانی ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیر دادەنرێت و زۆرینەی کارەکانی لەلایەن ناوبراوەوە کاری بۆ کراوە.

میرا بە زمانی کوردی و عەرەبی گۆرانی وتووە، لەسەر کەسایەتییە ناودارەکان گۆرانی وتووە وەک (مەلا موستەفا بارزانی، پێشەوا قازی محەمەد، ئیدریس بارزانی، سەعید نورسی، ئیمام عەلی، شێخ زاید) ھەروەھا یەکێک لە بەرھەمەکانی بۆ شاری سلێمانی بووە.

بەرھەمەکانی

میرا خاوەنی ٥ ئەلبوومی گۆرانییە لەگەڵ زیاتر لە ٤٠ تراک و چەند گۆرانییەکیش بە شێوەی ھاوبەشی لەگەڵ گۆرانیبێژان لۆکە زاھیر، دەشنێ موراد، ناسلی، ئالان عومەر، دینا و مۆنیکا بەشداربووە.

ئەلبوومەکانی

  • ئەلبوومی ببوورە، ساڵی ٢٠٠٨.
  • ئەلبوومی شێوەی تۆ ٢٠١٠.
  • ئەلبوومی اللە اکبر بەھاوبەشی لەگەڵ ھونەرمەند لۆکە زاھیر.
  • ئەلبوومی دوێت ٢٠١٢ لەگەڵ ھونەرمەندان لۆکە زاھیر، دەشنێ موراد، ناسلی، ئالان عومەر
  • ئەلبوومی یادم بکەن ٢٠١٣.

تاک گۆرانییەکانی

  • بەرھەمی بۆ کوردستان ٢٠١٣.
  • سروودی ھەمەوەند بە ھاوبەشی لەگەڵ لۆکە زاھیر ٢٠١٣.
  • گۆرانی حەیرانە غەمگین ٢٠١٤.
  • گۆرانی لائبن خال (بە زمانی عەرەبی) ٢٠١٤.
  • سروودی ئایینی حەج ٢٠١٥.
  • سروودی ڕابن ٢٠١٦.
  • سروودی کوردستان ٢٠١٦.
  • سروودی ئایینی جەژن ٢٠١٧.
  • سروودی شەھید ئیدریس ٢٠١٧.
  • سروودی پێشەوا قازی محەمەد ٢٠١٨.
  • گۆرانی تکا ئەکەم بە ھاوبەشی دینا ٢٠١٨.
  • گۆرانی جینۆساید بە ھاوبەشی دینا ٢٠١٨.
  • سروودی نیشتمانی دار زاید بۆ وڵاتی ئیمارات ٢٠١٩.
  • سروودی ئایینی بۆ بەدیع زەمان سەعید نورسی ٢٠١٩.
  • گۆرانی شایی ٢٠١٩.
  • سروودی ئایینی، ئیمام عەلی ٢٠١٩.
  • گۆرانی عەوافی بەھاوبەشی عمار کۆفی٢٠١٩.
  • گۆرانی یاحب بەھاوبەشی نادیا منفوخ عمار کۆفی ٢٠١٩.
  • گۆرانی غیرە ٢٠٢٠.
  • گۆرانی شێرپەنجە بەھاوبەشی دینا ٢٠٢٠.
  • گۆرانی سەبری ئەیوب لەگەڵ دینا ٢٠٢٠.
  • گۆرانی بارزانی ٢٠٢٠.


سەرچاوەکان



209 بینین