باران کەوسەری

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-26-23:00:00 - کۆدی بابەت: 10030
باران کەوسەری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

باران کەوسەری (بە عەرەبی: باران كوثري، بە فارسی: باران کوثری، بە ئینگلیزی: Baran Kosari)، ڕۆڵگێڕ و نمایشکاری شانۆ و دیزاینەری جلوبەرگە، لە ١٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٥ لە تاران لەدایکبووە. یەکەم نواندنی لە فیلمی (باشترین باوکی دونیا) بوو لە ساڵی ١٩٩١، کە لە دەرهێنانی داریوشی فەرهەنگییە.

باران کەوسەری
لەدایکبوون ١٧ـی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥
تاران، ئێران
هاوڵاتی ئێرانی
پیشە نواندکار
دیزاینەری جلوبەرگ
چالاکی ١٩٩١ـەوە بەردەوامە
خێزانەکەی جیهانگیر کۆساری
ڕەخشان بەنی ئیعتیماد

ژیانی تایبەتی

باران دەرچووی پەیمانگای هونەری سوورەتە لە تاران. دایکی ناوی ڕەخشندە بنی ئیعتمادە کە دەرهێنەرێکی دیاری سینەمای ئێرانە و باران لە هەندێک لە فیلمەکانی دایکیدا وەکوو نواندکار بەشداری کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ پاڵێوراو بوو بۆ باشترین نواندکار بۆ خەڵاتی شاشەی ئاسیای زەریای هێمن بەهۆی نمایشەکەی لە فیلمی مانێلی. هەروەها بە ڕۆڵگێڕان لە فیلمی "لە سەر ئاوێنەدا" لە ساڵی ١٩٩٧ توانی تواناکانی خۆی وەک نواندکاری شانۆیی نیشان بدات.

خەڵاتەکانی

  • براوەی سیمورغی کریستاڵ بۆ باشترین نواندکار لە سی و سێهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر بۆ فیلمی کۆڵانی بێ ناو لە ساڵی ٢٠١٥.
  • پاڵێوراو سیمورغی کریستاڵ بۆ باشترین نواندکار لە ٣٠ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر بۆ  فیلمی ڕق لە ساڵی ٢٠١٢.
  • باشترین نواندکاری ئافرەت بۆ یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتیمانی لاوی ئێران بۆ فیلمی ئەبڵا لە ساڵی ٢٠١٠.
  • باشترین نواندکاری ئافرەت بۆ یانزەهەمین ئاهەنگی سینەمای ئێران بۆ هێڵی سەرەکی لە ساڵی ٢٠٠٧.
  • پاڵێوراو سیمورغی کریستاڵ بۆ باشترین نواندکار لە بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر بۆ فیلمی حەیران لە ساڵی ٢٠٠٩.
  • براوەی سیمورغی کریستاڵ بۆ باشترین نواندکار لە بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر بۆ فیلمی هێڵی سەرەکی و ڕۆژی سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٧.
  • باشترین نواندکاری ئافرەت لە فێستیڤاڵی ماڵی یانزەهەمی سینەما بۆ فیلمی هێڵی سەرەکی لە ساڵی ٢٠٠٨
  • دیبلۆمی فەخری بۆ باشترین نواندکار لە بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر بۆ فیلمی هێڵی سەرەکی لە ساڵی ٢٠٠٧.

فیلم و زنجیرەکانی

فیلمەکانی

ساڵ بە فارسی ڕۆڵ
١٩٩١ بهترين باباي دنيا ساری
١٩٩١ نرجس  
١٩٩٤ روسري آبي سينوبر
١٩٩٧ بانوي ارديبهشت سينوبر
١٩٩٩ داستان هاي جزيرة باران
٢٠٠٠ زير پوست شهر مەحبوبە
٢٠٠٠ زير پوست باران باران
٢٠٠١ روزگار ما  
٢٠٠٢ رقص در غبار ڕەیحانە
٢٠٠٣ برگ برنده بەرەکە
٢٠٠٤ خابگاه دختران ڕویا
٢٠٠٤ گيلانه مای جول
٢٠٠٥ تقاطع مەهسا
٢٠٠٦ نسل جديد ئەویشن
٢٠٠٦ خون بازي سارى
٢٠٠٦ روز سوم سەمیرە
٢٠٠٧ توفيق إجباري سیمین
٢٠٠٧ شيرين   
٢٠٠٧ كتوني سفيد زیوەر
٢٠٠٨ آسمان سياه شب كارول
٢٠٠٨ حيران ماهی
٢٠٠٩ هيچ یەکتا
٢٠٠٩ لطفا مزاحم نشويد ڕەوشەنەک
٢٠٠٩ قصه پريا پەریا
٢٠١٢ من مادر هستم ئاوا
٢٠١٢ بغض غەزال
٢٠١٢ آزمايشگاه نیلوفەر
٢٠١٤ عصباني نيستم ستارە
٢٠١٥ جامەدران گەوهەر
٢٠١٥ کوچە بی نام موحدەسە
٢٠١٦ هفت ماهگی
ڕەعنا
٢٠١٧ سد معبر  
٢٠١٨ عرق سرد ئەفروز
٢٠٢١ بی همە چیز نووری

زنجیرەکانی

ساڵ فارسی ڕۆڵ
١٩٩٨ بگذار آفتاب برآید  
٢٠٠٦ صاحبدلان دینا
٢٠٠٩ کلاە قرمزی ٨٨ خاڵە باران
٢٠٢١ ملکە گدایان ئەفرا

 


سەرچاوەکان



1326 بینین