ویردەکانی خەوتن

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2022-08-27-23:05:00 - کۆدی بابەت: 10043
ویردەکانی خەوتن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ویردەکانی خەوتن یان زیکرەکانی خەوتنان (بە عەرەبی: اذكار النوم، بە ئینگلیزی: Azkar Alnawm)، کۆمەڵە ویردێکی دیاریکراون کە موسڵمان پێش خەوتن دەیخوێنێت. ئەم ویردانە سوننەتن و فەرز نین، ویردی خەوتنان هەر کەسێک بۆ خۆی ئەنجامی دەدات، واتا ئەم ویردە بە کۆمەڵ ئەنجام نادرێت. ویردەکان بە دەستی ڕاست دەکرێن، هەروەها بە دەستنوێژ و بەبێ بوونی دەستنوێژیش ئەنجام دەدرێن.

ویردەکانی خەوتن

١-خوێندنی هەر سێ سوورەتی (الاخلاص) و (الفلق) و (الناس) سێ جار، بەپێی گێڕانەوەکان هاتووە کە پێغەمبەر ﷺ پێش خەوتن سێ جار ئەم سێ سوورەتەی خوێندووە پاشان دەستەکانی کۆکردووەتەوە و دواتر فوی پێدا کردووە، بەپێی توانای دەستی هێناوە بە لاشەیدا فووەکەی پێدا کردووە، ئەم کارەی سێ جار دووبارە کردووەتەوە.

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ

قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ ﴿١﴾ اللَّـهُ الصَّمَدُ ﴿٢﴾ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ﴿٣﴾ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴿٤﴾

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ

قُلْ أَعُوذُ بِرَ‌بِّ الْفَلَقِ ﴿١﴾ مِن شَرِّ‌ مَا خَلَقَ ﴿٢﴾ وَمِن شَرِّ‌ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ﴿٣﴾ وَمِن شَرِّ‌ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ﴿٤﴾ وَمِن شَرِّ‌ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ﴿٥﴾

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ

قُلْ أَعُوذُ بِرَ‌بِّ النَّاسِ ﴿١﴾ مَلِكِ النَّاسِ ﴿٢﴾ إِلَـٰهِ النَّاسِ ﴿٣﴾ مِن شَرِّ‌ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ ﴿٤﴾ الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ‌ النَّاسِ ﴿٥﴾ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ ﴿٦﴾

٢-خوێندنی ئایەتەلکورسی ژمارە ئایەتی ٢٥٥ـی سوورەتی (البقرة)، بەپێی گێرانەوەکانی پێغەمبەر ﷺ هەر کەسێک لەسەر جێگاکەی بیخوێنێت ئەوە پارێزراو دەبێت لەلایەن خودای گەورەوە و شەیتانیش لێی نزیک نابێتەوە تاوەکوو بەیانی.
أعوذ بالله من الشيطان الرجيم
"اللَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْ‌ضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْ‌سِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ"

٣-خوێندنی دوو ئایەتی کۆتایی سوورتی (البقرة)، هەر کەسێک ئەم دوو ئایەتەی قورئان لە شەوەکەیدا بخوێنێت ئەوە خودای گەورە دەیپارێزێت.
أعوذ بالله من الشيطان الرجيم
"آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ ۚ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ. لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَّسِينَآ أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ" [البقرة ٢٨٥ - ٢٨٦].

٤-"بِاسْمِكَ رَبِّي وَضَعْتُ جَنْبِي، وَبِكَ أَرْفَعُهُ، فَإِنْ أَمْسَكْتَ نَفْسِي فَارْحَمْهَا، وَإِنْ أَرْسَلْتَهَا فَاحْفَظْهَا، بِمَا تَحْفَظُ بِهِ عِبَادَكَ الصَّالِحِينَ"
واتا: پەروەردگارم بە ناوی تۆ تەنیشتم دانا و بە ناوی تۆش بەرزی دەکەمەوە، خودایە ئەگەر ڕۆحمت گرتەوە بەزەییت پێدا بێتەوە، ئەگەر گەڕاندیشتەوە بیپارێزە لە زیانی شەیتان، هەروەک چۆن کە بەندە چاکەکانی خۆتی پێ دەپارێزیت.

٥-"اللَّهُمَّ إِنَّكَ خَلَقْتَ نَفْسِي وَأَنْتَ تَوَفَّاهَا، لَكَ مَمَاتُهَا وَمَحْيَاهَا، إِنْ أَحْيَيْتَهَا فَاحْفَظْهَا، وَإِنْ أَمَتَّهَا فَاغْفِرْ لَهَا، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ"
واتا: خودایە تۆ ڕۆحی منت بەدیهێناوە و تۆش لێمی دەسێنیتەوە و دەیشیمرێنیت، بەدەستی تۆیە مراندن و زیندوو کردنەوەی، ئەگەر ژیاندت بیپارێزە، ئەگەر لە لاشەمیشت جیاکردەوە و مراندت لێی خۆش ببە، خودایە من داوای سەرفرازی و سەلامەتیت لێدەکەم.

٦-پێغەمبەر ﷺ کاتێک کە دەیویست بخەوێت، دەستی دەخستە ژێر ڕوومەتی ڕاستی و سێ جار دەیفەرموو: 
"اللَّهُمَّ قِنِي عَذَابَكَ، يَوْمَ تَبْعَثُ عِبَادَكَ" سێ جار
واتا: خودایە بمپارێزە لە سزاکەت و ئەو ڕۆژەی کە بەندەکانت زیندوو دەکەیتەوە، کە ڕۆژی قیامەتە.

٧-"بِاسْمِكَ اللَّهُمَّ أَمُوتُ وَأَحْيَا"
واتا: خودایە بەناوی تۆ دەمرم ودەژیم.

٨-سُبْحَانَ اللهِ (٣٤ جار) وَالْحَمْدُ للهِ (٣٤ جار) وَاللهُ أَكْبَرُ (٣٤ جار).

٩-"اللَّهُمَّ رَبَّ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ وَرَبَّ الأَرْضِ، وَرَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، رَبَّنَا وَرَبَّ كُلَّ شَيْءٍ، فَالِقَ الْحَبِّ وَالنَّوَى، وَمُنْزِلَ التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ، وَالْفُرْقَانِ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ كُلِّ شَيْءٍ أَنْتَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهِ، اللَّهُمَّ أَنْتَ الأَوَّلُ فَلَيْسَ قَبْلَكَ شَيْءٌ، وَأَنْتَ الآخِرُ فَلَيْسَ بَعْدَكَ شَيْءٌ، وَأَنْتَ الظَّاهِرُ فَلَيْسَ فَوْقَكَ شَيْءٌ، وَأَنْتَ الْبَاطِنُ فَلَيْسَ دُونَكَ شَيْءٌ، اقْضِ عَنَّا الدَّيْنَ وَأَغْنِنَا مِنَ الْفَقْرِ"
واتا: خودایە پەروەردگاری حەوت ئاسمانەکان و زەوی، پەروەردگاری عەرشی گەورە، پەروەردگارمان و پەروەردگاری هەموو شتێک، تەقێنەری دانەوێڵە و تۆوەکان و دابەزێنەری تەورات و ئینجیل و فورقان، پەنات پێدەگرم لە شەڕ و زیانی هەموو ئەو دروستکراوانەی خۆت، خودایە تۆ هیچ شتێکت لە پێشەوە نەبووە، تۆ دەمێنیت لە دوای لەناوچوونی هەموو دروستکراوەکان و بەهێز و بەتوانایت و هیچ شتێکیش لە سەروو تۆوە نییە. هەموو دروستکراوەکانت پێویستییان بە تۆیە، خودایە قەرزداریمان لەسەر لابەرە و دەوڵەمەندیشمان بکە لە هەژاری.

١٠-"الْحَمْدُ للهِ الَّذِي أَطْعَمَنَا وَسَقَانَا، وَكَفَانَا، وَآوَانَا، فَكَمْ مِمَّنْ لا كَافِيَ لَهُ وَلا مُؤْوِيَ"
واتا: سوپاس و ستاییش بۆ ئەو خودایەی کە تێر خواردن و تێر ئاوی کردووین و بێ پێویستی کردووین لەدروستکراوەکانی، لەهەمان کاتیشدا کەسانێک هەن کە نە شوێنیان هەیە تێیدا بژین و نە کەسیش دەیانگرێتە خۆ.

١١-"اللَّهُمَّ عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ، فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ، رَبَّ كُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيْكَهُ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي، وَمِنْ شَرِّ الشَّيْطَانِ وَشَرَكِهِ، وَأَنْ أَقْتَرِفَ عَلَى نَفْسِي سُوءًا، أَوْ أَجُرَّهُ إِلَى مُسْلِمٍ"
واتا: خودایە ئەی زانا بە شتە پەنهان و ئاشکراکان، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، ئەی پەروەردگار و پادشای هەموو شتێک، شایەتی دەدەم کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە جگە لە تۆ، خودایە پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی نەفس و دەروونم، هەروەها لە خراپە و شەڕی شەیتان و هاوەڵانی شەیتان، هەروەها لەوەی کە هانم بدات بۆ ئەنجامدانی خراپەیەک، یان خراپەیەک بۆ موسوڵمانێک دروستبکەم.

١٢-"اللَّهُمَّ أَسْلَمْتُ نَفْسِي إِلَيْكَ، وَفَوَّضْتُ أَمْرِي إِلَيْكَ، وَوَجَّهْتُ وَجْهِي إِلَيْكَ، وَأَلْجَأْتُ ظَهْرِي إِلَيْكَ، رَغْبَةً وَرَهْبَةً إِلَيْكَ، لاَ مَلْجَأَ وَلاَ مَنْجَا مِنْكَ إِلا إِلَيْكَ، آمَنْتُ بِكِتَابِكَ الَّذِي أَنْزَلْتَ وَبِنَبِيِّكَ الَّذِي أَرْسَلْتَ"
واتا: خودایە خۆمم ڕادەستی تۆ کرد و کار و بارم بۆ لای تۆ گەڕاندەوە و ڕووم کردە تۆ و پشتم بە تۆ بەست، ئومێدەوار و خۆشحاڵم بە پاداشتەکانت و دەشترسم لە سزاکانت، هیچ حەشارگەیەک نییە تا خۆم پەنا بدەم و هیچ ڕزگاربوونێکیش نییە لە سزاکانت، جگە لەوە نەبێت کە بگەڕێمەوە بۆ لای تۆ، باوەڕم هێناوە بە پەرتووکەکەت (قورئان)، هەروەها باوەڕیشم هێناوە بە پێغەمبەرەکەت محەمەد ﷺ کە بۆ ڕێنمایی خەڵکی ناردت.

١٣-خوێندنی سوورەتی (الْمُلْك) شەوانە پێش خەوتن لە سزای ناوگۆڕ دەتپارێزێت.


سەرچاوەکان



440 بینین