دراوی وڵاتی نەرویج چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-08-28-19:58:00 - کۆدی بابەت: 10046
دراوی وڵاتی نەرویج چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەرویج بە فەرمی شانشینی نەرویج (بە ئینگلیزی: Norway، بە عەرەبی: النرويج) وڵاتێکی باکووری ئەورووپایە، یەکێکە لە وڵاتە ئەسکەندەناڤییەکان، پایتەختەکەی ئۆسلۆیە. لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ وڵاتی سوید هاوسنوورە، لە بەشێکی باکوورەوە لەگەڵ فینلەندا هاوسنوورە، لە باشووریشەوە لەگەڵ دانیمارک هاوسنوورە. لە ڕووی ئابوورییەوە نەرویج یەکێکە لە وڵاتە ئابوورییە تا ڕادەیەک سەربەخۆکان و لە ڕیزی وڵاتە پێشکەوتووەکاندایە.

دراوی وڵاتی نەرویج چییە؟

وڵاتی نەرویج بەکارهێنەری دراوێکی تایبەتە بە ناوی کرۆنی نەرویجی، کرۆنە یان کرۆنا (بە ئینگلیزی: Norwegian Krone، بە عەرەبی: كرونة نرويجية) کورتکراوەی (NOK)، هێماکەی (KR)، دراوی فەرمی وڵاتی نەرویجە، ڕێکخسن و هەڵسوڕانی لەلایەن بانکی ناوەندی وڵاتەوە کە بانکی نۆرگێسە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

کرۆنی نەرویجی بەسەر ١٠٠ ئۆردا دابەش دەبێت، پۆلێنەکانی بریتین لە ٥٠ کرۆن، ١٠٠ کرۆن، ٢٠٠ کرۆن، ٥٠٠ کرۆن و ١٠٠٠ کرۆن، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە پۆلێنەکانی بریتین لە ١ کرۆن، ٥ کرۆن، ١٠ کرۆن و ٢٠ کرۆن.

یەکەم هەڵسوڕانی کرۆن لە ساڵی ١٨٧٥ بوو، بوو بە جێگرەوەی جۆری سپیسیدالەر، لەو کاتەوە جۆری گۆڕانکارییەکە چوار کرۆن بوو بۆ بۆ یەک جۆر سپیسیدالەر.

پاش گۆڕانکارییەکە نەرویج پەیوەندی بە یەکیەتی دراوی ئەسکەندەناڤیاوە کرد، هاوپەیمانییەک تا سەرهەڵدانی جەنگی جیهانیی یەکەم بوونی هەبوو، لەو ماوەیەدا کرۆنی نەرویجی پەیوەستکرا بە پاوەندی بەریتانییەوە. لە ساڵی ١٩٣٩ دراوەکە بە دۆلاری ئەمریکییەوە پەیوەستکرا، پاشان بە پاوەندی بەریتانییەوە پەیوەستکرایەوە، لە کۆتاییدا دراوەکە بە پشتبەستن بە نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بەهاکەی دەگۆڕێت.

بەهای کرۆنی نەرویجی لە دۆلاری ئەمریکی نزمترە، بەهای دۆلارێکی ئەمریکی بە نزیکەیی لەنێوان ٨,٥٠ بۆ ١٠ کرۆنی نەرویجیدایە.


سەرچاوەکان



585 بینین