نزیکترین هەسارە لە زەوییەوە کامەیە؟

له‌لایه‌ن: - شاگوڵ فوئاد شاگوڵ فوئاد - به‌روار: 2022-08-30-22:35:00 - کۆدی بابەت: 10083
نزیکترین هەسارە لە زەوییەوە کامەیە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

نزیکترین هەسارە لە زەوییەوە کامەیە؟ (بە عەرەبی: أي كوكب هو الأقرب إلى الأرض؟، بە ئینگلیزی: Which planet is closest to Earth?). چی هەسارەیەک لە زەوییەوە نزیکە؟ ئەگەر ئەم پرسیارە لەهەر کەسێک بکەیت لەوانەیە وەڵامەکەی هەسارەی مەریخ یان زوهرە بێت، بەڵام لە ڕاستیدا هیچیان وەڵامی ڕاست نین.

نزیکترین هەسارە لە زەوییەوە چییە؟

بە ڕەچاوکردنی ئەوەی هەسارەی زوهرە لە هەموو هەسارەکانی تر زیاتر لە زەوی نزیک دەبێتەوە، ئەوا وەڵامەکە دەبێت بە هەسارەی زوهرە. ئەوە ڕاستە. لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا هەردوو هەسارەکە لە یەکتری نزیک دەبنەوە بەشێوەیەک دووری نێوانیان تەنها ٤٠،٢٢٥ کیلۆمەتر دەبێت. هیچ هەسارەیەک ئەوەندە لە زەوی نزیک نابێتەوە، بەڵام ئایا هەسارەی زوهرە هەمیشە ئاوا لە زەوییەوە نزیکە؟ بێگومان نەخێر. بەشێکی گەورەی خولگەکەی زوهرە، هەسارەکە زۆر دووردەخاتەوە لە زەوی. کاتێک هەسارەی زوهرە دەگاتە دیوی ئەودیوی خۆر، دووریەکەی لە زەوییەوە ٢٥٧,٤٤ کیلۆمەترە.

کاتێک هەسارەی زوهرە لە زەوییەوە دوورە، چی هەسارەیەک نزیکترین هەسارەیە لە زەوییەوە؟

هەندێکجار، نزیکترین هەسارە لە زەوییەوە دەبێتە مەریخ. کەمترین دووری شیاوی نێوان مەریخ و زەوی نزیکەی ٥٤ کیلۆمەترە. بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا، مەریخ لە زەوی نزیک بووەوە و دووری نێوانیان تەنها نزیکەی ٦٢،١٠ کیلۆمەتر بوو. بەتێکڕایی، ئەو هەسارەیەی زۆرترین کات لە نزیک زەوییەوەیە نە زوهرەیە نە مەریخ، بەڵکوو هەسارەی عەتاردە.

لەناو هەموو هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆردا، هەسارەی عەتارد بچووکترین خولگەی هەیە. بۆیە هەرچەندە هێندەی مەریخ و زوهرە لە زەوی نزیک نابێتەوە، بەڵام هەرگیزیش زۆر لێی دوورناکەوێتەوە. لە ڕاستیدا هەسارەی عەتارد بۆ زۆربەی کاتەکان نزیکترین هەسارەیە نەک بەس لە زەوییەوە، بەڵکوو لە هەسارەی زوهرە، مەریخ، موشتەری، ئۆرانۆس و نیپتۆنیشەوە. دووبارە هەمان لێکدانەوە هەیە بۆ ئەمەش، سەرەڕای ئەوەی هەسارەی عەتارد هەرگیز زۆر لێیان نزیک نابێتەوە، بەڵام بەهۆی بچووکی خولگەکەیەوە هەرگیزیش لێیان دوورناکەوێتەوە.

دەرئەنجام

هەسارەی عەتارد بۆ زۆربەی کاتەکان نزیکترین هەسارەیە لە زەوییەوە. بۆیە بۆ وەڵامی پرسیاری "نزیکترین هەسارە لە زەوییەوە چییە؟" گەر بڵێیت عەتارد، لە زۆربەی کاتەکاندا وەڵامەکە ڕاستە.


سەرچاوەکان



654 بینین