دوو مەلی کۆچەری – بەهجەت یەحیا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-09-01-20:19:00 - کۆدی بابەت: 10103
دوو مەلی کۆچەری – بەهجەت یەحیا

ناوه‌ڕۆك

گۆرانیی دوو مەلی کۆچەری

هۆنراوە و ئاواز: بەهجەت یەحیا
مۆسیقا: ئارام سەردار

عەشقی تۆ نرخیدا بەژیان و عومرم
تۆ ھەناسەی ئەمژێنی تاکو نەمرم
قوربانیدان پەیامی ئەویندارانە
کێ وەك من قوربانییە بۆ ئەومەیدانە

وەك دوومەلی کۆچەری لەشەقەی باڵبەین
لەئاسمانی ئەوینا دەوارێ ھەڵکەین
سنوور ئەبڕین عاشقبوون تەنھا جارێکە
سنوور ھیچ نیە دەستکردی زۆردارێکە
حەزرەتی عەشق بۆخۆی با لەگەڵمانبێ
تائەگەینە ترۆپکی داستانێکی نوێ
ئێمەش ئەبینە مێژوو ھەروەك زین و مەم
تادنیا دنیایە باسئەکرێین دەماودەم

لەپێناو ئەو پەیامە بەخشیم ژیانم
بۆیە عەشق بۆتە ناوبانگ و نیشانم
یان سەرمەستی ئەوین بووم یان دیلی جوانی
تەمەن ھات و تێپەڕی بەخۆم نەزانی
ژیان زۆر کورتە تەنھا ھەر چەند ساتێکە
ئەوین جوانی کرد دەنا مەرگەساتێکە
تاچەتری خۆشەویستیم نەبێتە سایەت
وشکەساڵیی ڕۆحی من کۆتایی نایەت


سەرچاوەکان



214 بینین